ئه‌یلوول 18, 2024 20:52 Asia/Tehran
  • قالیباف: ترۆریزم، بەشی جیانەکراوەی  شووناسی نگریسی رژیمی زایۆنییە

سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران، "کوشت وبڕی کەسانی بێتاوان"ی بە بەشی جیانەکراوەی شووناسی نگریسی رژیمی زایۆنیستی زانی.

"محەممەد باقر قالیباف" سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئیران لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئیکیس وێڕای ئاماژە بە ڕووداوەکانی رۆژی ڕابردووی لوبنان، نووسی: ترۆریزم و کوشت و بڕی خەڵکی بێتاوان، بەشی جیانەکراوەی شووناسی نگریسی رژیمی زایۆنییە، ئەو رژیمە تا بمێنێ، دەست لە کۆمەڵکوژیی و ژینۆساید هەڵناگرێ.سەرۆکی مەجلیسی شۆڕای ئیسلامیی ئێران وتیشی: هەوڵی ترۆریستیی رژیمی زایۆنی لە لوبنان بەتوندی ئیدانە دەکەین و وێڕای ڕاگەیاندنی هاودەنگیی لەگەڵ قوربانیانی ئەو ڕووداوە، وەک ڕابردوو لەتەنیشت خەڵکی لوبنان داین. دوابەدوای تەقینەوەی ئامێرەکانی پەیوەندیی بەناوی "پەیجەر" لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی لوبنان بەتایبەت بەیروت و بەپێی دوائامارەکان، یازدە کەس لەوان کچێکی منداڵ شەهیدو نزیک بە سێ هەزار لوبنانیش بریندار بوون.حیزبوڵڵای لوبنان لە چەند بەیاننامەدا رژیمی ئیسرائیلی بە بەرپرسی تەقینەوەی پەیجەرەکان زانی و و ڕایگەیاند: بێگومان، ئیسرائیل سزا دەدرێ.