دیدارەکانی یەکەم ڕۆژی وەزیری دەرەوەی ئێران لە نیۆیۆرک
سەید عەبباس عەراقچی وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران کە بۆ بەشداری لە حەفتا و نۆهەمین کۆبوونەوەی کۆڕی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان سەردانی نیۆیۆرکی کردووە، دیدارەکانی یەکەم ڕۆژی خۆی شی کردەوە.
سەید عەبباس عەراقچی لە وتووێژ لەگەڵ هەواڵنێراندا وتی: لەگەڵ وەزیرانی دەرەوەی کوەیت، بەحرەین و کوبا و هەروەها لەگەڵ سکرتێری گشتیی ئەنجومەنی هاوکاریی کەنداوی فارسیش دیدار و وتووێژم هەبوو، لەگەڵ وەزیرانی دەرەوەی کەریت و بەحرەین و سکرتێری گشتیی ئەنجومەنی هاوکاریی کەنداوی فارس باس و بابەتی گرینگمان لێکدایەوە و بیر و ئایدیای زۆر باش و بنیاتنەریش سەبارەت بە مەسەلەی ئارامی و ئاسایش لە ناوچەکە هاتە ئاراوە و هەڵبەت سەبارەت بە مەەسەلەی فەلەستین، جەنایەتەکانی ئیسراییل لە غەززە و باشووری لوبنان و بە هەرحاڵ ئەو ئاگرەی کە دەتوانێ بە هۆی سیاسەتەکانی ڕژێمی زایۆنی لە سەرانسەری ناوچەکە بڵێسە بسێنێ و مەترسییەکانی هەموو وڵاتان دەگرێتەوە و پێویستی بەرەنگاربوونەوەی ئەم سیاسەتانە.
ناوبراو وتیشی: هەروەها دیدارگەلێکم هەبووە لەگەڵ نوێنەری سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە کاروباری یارمەتیی مرۆڤدۆستانە بۆ غەززە، سەرۆکی لیژنەی نێودەوڵەتیی خاچی سوور و نوێنەری سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە کاروباری سوریا کە ئەوانە لە راستیدا سێ دیداری گرینگ بوون لەگەڵ نوێنەرانی نەتەوە یەکگرتووەکان لە سێ گۆڕەپانی گرینگی نێودەوڵەتی بەتایبەت باسی سوریا و غەززە کە لە ناوچەکەدا بۆ ئێمە گەلێک گرینگە.