ئه‌یلوول 24, 2024 07:27 Asia/Tehran

سەرۆک کۆماری ئێران ڕایگەیاند: بایکۆتە یەکلایەنەکان، بۆتە هۆی ڕاگیردرانی دەسڕاگەیشتن بە ئامانجەکانی گەشانەوەی پاوەجێ.

مەسعوود پزشکیان سەرۆک کۆماری ئێران لە یەکەم ڕۆژی سەفەری بۆ نیۆیۆرک لە کۆبوونەوەی پەیمانی داهاتوودا کە بە بەشداری و وتاردانی سەرانی وڵاتانی جۆراوجۆر بەڕێوەچوو، بە پێداگری لەسەر ئەوەی کە خوازیاری ناوچەیەکی بەهێز، یەکگەرتوو، ئەمن و پاوەجێیە کە تێیدا سەرچاوەکانی وڵاتانی ناوچەکە پێکەوە بۆ پێشکەوتنی ئابووری و کۆمەڵایەتی و چارەسەرکرانی کێشە هاوبەشەکان خەرج بکرێ، وتی: کۆماری ئیسلامیی ئێران وەکوو قوربانیی تیرۆر بەردەوام پێشەنگی بەرەنگاربوونەوەی ئەم دیاردە تووش و دزێوە بووە و ئامادەی هاوکاری لەگەڵ وڵاتانێکە لە لە دووی بەرەنگاربوونەوەی ڕاستینەی تیرۆریزمە.

سەرۆک کۆماری ئێران بە ئاماژە بەوەی کە دەسڕاگەیشتن بە ئاشتی و گەشانەوە و پێشکەوتن پێویستی بە ڕێزگیردران لە مافی گەشانەوە و پێشکەوتنی وڵاتان، بایەخدان بە ئەولەوییەتەکانی گەشانەوە و تایبەتمەندییە کلتوورییەکان، لەبەرچاوگرتنی دادگەری و ئینساف و جێبەجێ کردنی ئەرک و ئەستۆگرییەکان لە لایەن وڵاتانی پێشکەوتووەوە بەرامبەر بە وڵاتانی ڕوولەگەشەیە، وتیشی: بایکۆتە یەکلایەنەکان، بۆتە هۆی ڕاگیردرانی دەسڕاگەیشتن بە ئامانجەکانی گەشانەوەی پاوەجێ و ئەم راستییە دەبێ لە هەر بەڵگەیەکدا کە بۆ داهاتوو ئامادە دەکرێ، لەبەرچاو بگیردرێ. 

سەرپەیڤ