ئه‌یلوول 24, 2024 08:50 Asia/Tehran
  •  ترسی زاڵێتی خوازان لە گەشەو پێشکەوتنی ئێران

سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمیی کۆماری ئیسلامیی ئێران، وتی : پێشکەوتنی زانستیانەی وڵات لەبواری جیاجیادا بەتایبەت لەبواری ناڤۆکی و سەربازیدا، بۆ سیستەمی زاڵێتی خواز، جێی نیگەرانییە.

"محەممەد ئیسلامێ" وتی: شۆڕشی ئیسلامی بەیارمەتیی زانستوەران و بلیمەتانی بواری زانست توانی فێری زانست و تەکنۆلۆژیای پێشکەوتە بێ و خۆی بە هێزی لوجستی و سەربازی تەیاربکا و ئەوەش، بووەتە مایەی نیگەرانیی دوژمنان.

ئیسلامی وتیشی: کۆماری ئیسلامی لەئێستادا گەیشتووەتە ناوچەی قەدەغەکراوی دوژمن، زانست گەلێکی وەک ئای تی، ناڤۆکی و سەربازی لەپاوانی زلهێزانی جیهانیدا بوو و ئەوان ڕێگەیان نەدەدا وڵاتانی دیکە بێنەنێو ئەو وارانە. ناوبراو بەئاماژە بەوەی کە وڵاتانی دیکە نەیاندەویست ئێمە لە بۆشایی ئاسمان ئامادەبین و ئەوەی وا لە ساڵی٢٠٠٨دا ڕووی دا، زۆر کەسی نیگەران کرد، وتی: ئەمڕۆکە ئێمە بەئاسانی سەتەلایتە زانستییەکان دەنێرینە بۆشایی ئاسمان و دواتر گەیشتینە واری ناڤۆکی و خۆمان بەو زانستەش تەیار کردو بەهۆی رۆڵی زانستیانەی ڕۆڵەکانی ئێران، بەهێز بووین.

سەرپەیڤ