پەیامی سەرەخۆشیی وڵاتانی جیهان دوابەدوای ڕووداوی کانگەی تەبەس
سەرلەبەیانیی ٢٢ی سێپتەمبەر هەواڵی قەومانی ڕووداوێکی تاڵ لە کانگەی بەردەخەڵووزی تەبەسی ئێران بڵاو بوویەوە.
دوابەدوای بڵاوبوونەوەی گازی مێتان کرێکارانی نێو کانگە تووشی خنکان بە هۆی هەڵمژینی گازەوە بوون و تا ئێستا هێزەکانی فریاگوزار تەرمی ٣٩ کرێکاریان پەیدا کردووە، بەڵام هێشتا لە چارەنووسی دە کرێکاری دیکەی نێو ئەو کانگەیە هیچ هەواڵێک لە بەردەستدا نییە.
حەزرەتی ئایەتووڵا خامەنەی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی و بەرپرسانی دیکەی ئێران ڕووداوە تاڵەکەی تەقتینەوەی کانگەی تەبەسیان لە بنەماڵەی گیانلەدەستداوان و خەڵکی ئێران سەرەخۆشی کرد و هەروەها وەزارەتی دەرەوەی تورکیا، سوریا، عێراق، مسر، میری قەتەر، سەرۆکوەزیرانی ئەرمەنستان، سەرۆک کۆماری بلاڕووس ، وتەبێژی باڵای یەکێتیی ئەورووپا، ڕێبەری ڕەوتی حیکمەی نیشتمانیی عێراق و وڵاتانی دیکە لە پەیامگەلێکی جیاجیادا بۆ مەسعوود پزشکیان، سەرۆک کۆماری ئێران، گیان لەدەستدانی چەندین کەس لەو ڕووداوەیان سەرەخۆشی کرد. بەڵام تا ئێستا بەداخەوە هیچ پەیامێکی سەرەخۆشی لەلایەن بەرپرسانی هەرێمی کوردستانەوە لە میدیاکاندا بڵاو نەبۆتەوە کە ئەوەش ڕەخنە و گازندەی لە بیری و ڕای گشتیدا لێکەوتۆتەوە.