ئه‌یلوول 28, 2024 19:06 Asia/Tehran
  •  ئێرانی ئیسلامی تازیەباری شەهیدی خۆڕاگری

کاربەدەستانی وڵات و لەشکەریی ئێرانی ئیسلامی شەهادەتی سەید حەسەن نەسڕوڵڵا یان سەرە خوشی کرد .

مەسعوودی  پیزشکیان لە پەیامێکدا بە  پیروزبایی  و سەرەخوشی شەهادەتی سەید حەسەن نەسڕوڵڵا  لە ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران و هەموو  مەزلوومان و ئازادیخوازانی جیهان جەختی کرد  کۆمەڵگای جیهانی لە بیری ناچێت کە فەرمانی ئەو پەلامارە تڕوڕیستیە لە نیویورکەوە دەرکرا و ئەمریکیەکان ناتوانن حاشا لە هاودەستیان  لە جەنایەتەکانی زایونیستەکان  بکەن .

سەید عەباسی عێراقچی  وەزیری دەرەوەی کوماری ئیسلامی ئێران  لە پەیامێکدا  وێڕای  سەرەخوشی  شەهادەتی  سەید حەسەن نەسڕوڵڵا وتی   سەیدی خوڕاگری و فەخری ئومەتی ئیسلامی  لە ڕێگای  شەرافەت و خوڕاگری لە هەمبەر زوڵم و جەنایەتی داگیرکەرانی  مڕوڤ کوژ  شەهید بوو .

محەممەد باقر قالیباف سەرۆکی مەجلسی شورای ئیسلامی ئێران  لە نامەیکدا بۆ سەرۆکی پەرلەمانی لوبنان وێڕای مەحکووم کردنی  جەنایەتەکانی   ڕژیمی زایونیستی  جەختی کرد لەسەر لاگری  بە تەواوی  مەجلس لە تەوەری خوڕاگری و شەهادەتی  سەید ی خوڕاگری لە هەموو خەڵکی لوبنان  سەرەخوشی کرد  . 

هاوکات لە گەڵ ڕاگەیندرانی  شەهادەتی  سەید حەسەن نەسڕوڵڵا خەڵکی شارە جوربەجورەکانی ئێران وێڕای بەڕێوە بردنی   ڕێ و ڕەسمی تازیەداری  پێداگریان  کرد لەسەر درێژەی  ڕێگای سەیدی خوڕاگری .

 

سەرپەیڤ