تشرینی یه‌که‌م 02, 2024 19:20 Asia/Tehran
  •  سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران بەرەو قەتەر کەوتەڕێ

"مەسعود پزشکیان" سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران بەمەبەستی سەردانێکی فەرمیی دوو قۆڵیی لەگەڵ میری قەتەر و هەروەها بەشداربوون لە کۆبوونەوەکانی کۆڕبەندی وتووێژی هاوکاریی ئاسیا، بەرەو دۆحەی پایتەختی ئەو وڵاتە وەڕێ کەوت.

مەسعود پزشکیان سەرۆک کۆماری ئێران ئەمڕۆ پێش سەفەر بۆ قەتەر لە فڕۆکەخانەی مێهراباد بەئاماژە بەوەی کە لە کۆڕبەندی وتووێژی هاوکاریی ئاسیا لەگەڵ وڵاتانی ئاسیایی لەبارەی دۆخی قەیرانیی ناوچەو جەنایەتەکانی ئیسرائیل و پێبەندنەبوون بە یاساوڕێسا نێودەوڵەتییەکان و کردنەئامانجی کەسانی بێتاوان، وتووێژ دەکەین، وتی: رژیمی زایۆنی ئەگەر دەست لە جەنایەت و تاوانکارییەکانی هەڵنەگرێ، شایەتی کاردانەوەیەکی دژوارتر دەبێ. سەرۆک کۆماری ئێران هەروەها وتی: لەگەڵ وڵاتانی ئاسیایی لەبارەی کێشەکان و پرسە ئاسایشییەکان قسە دەکەین و هیوادارین بگەیە یەکڕیزیی پێویست و دوژمنان لە تەماحی ئاژاوەنانەوە لە ناوچەی رۆژاوای ئاسیا دور بکەینەوە.

بڕیارە پزشکیان لەو سەفەرەدا، بەشداری دانیشتنی لیژنە باڵاکان و ڕێوڕەسمی واژۆی سەنەدەکانی هاوکاریی هاوبەشی نێوان دوو وڵات بێ. کۆڕبەندی وتووێژی هاوکاریی ئاسیا ناسراو بە "ئەی سی دی" سی و پێنج وڵاتی ئاسیایی لەخۆ دەگرێ. وڵاتانی ئەندامی ئەو کۆڕبەندە، زیاتر لە بیست ساڵە کە پەرەی دیالۆگی "نێوان وڵاتانی ئاسیایی" بەئامانجی جێبەجێکرانی پرۆژە و پلانە جۆربەجۆرەکانی هاوکاری لەبواری ئابوری و کلتورییان لەبەرنامەی کاردا هەیە.

سەرپەیڤ