تشرینی یه‌که‌م 03, 2024 20:16 Asia/Tehran
  • بەردەوامیی پاڵپشتییەکانی ئێران لە حیزبوڵای لوبنان

شاندێک بە نوێنەرایەتیی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی بە مەبەستی ئاراستەکردنی سەرەخۆشی و دەربڕینی هاوخەمی لەگەڵ بنەماڵە مەزنەکانی شەهیدان بەتایبەت بنەماڵەی شەهید سەید حەسەن نەسروڵا گەیشتە لوبنان.

حجت الاسلام و المسلمین موحسین قومی جێگری بەشی نێودەوڵەتیی نووسینگەی مەقامی مەزنی ڕێبەری وتی: پەیامی شاندی ئێرانی بۆ ناوچەکە، بەردەوامبوونی داکۆکییەکانی کۆماری ئیسلامی لە گۆڕەپانی مرۆڤدۆستانە، مەعنەوی، ماددی و سەربازی لە حیزبوڵای لوبنانە. حجت الاسلام و المسلمین موحسین قومی هیوای خواست خوای گەورە هەرچی خێراتر سێبەری ڕەشی ڕژێمی زاڵم، جەنایەتکار و منداڵکوژی زایۆنی لە سەر خەڵکی ناوچەکە بەتایبەت خەڵکی فەلەستین و لوبنان بسڕێتەوە. قومی هەروەها لەگەڵ سەرۆک پەرلەمانی لوبنان دیداری کرد. لەم دیدارەدا ڕووداو و گۆڕانکارییەکانی لوبنان و ناوچەکە دوابەدوای پەلامارەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر لوبنان و کەرتی غەززە خرایەبەر باس و لێکدانەوە.