تشرینی یه‌که‌م 06, 2024 21:23 Asia/Tehran
  • داکۆکیی نوێنەرانی مەجلیسی ئێران لە میحوەری خۆڕاگری

نوێنەرانی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران داکۆکییان کرد لە خۆراگریی گەلی لونان و فەلەستین لەهەمبەر پەلامارە دڕندانەکانی ڕژێمی ئیسراییل.

نوێنەرانی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران لە کۆبوونەوەی ئاشکرای ئەمڕۆ یەکشەممەدا بە دەرکردنی بەیاننامەیەک ڕایانگەیاند؛ لە کاتێکدا کە ڕژێمی ڕوولەهەڵدێری ئیسراییل بە پاڵپشتی و داکۆکیی ئەمریکا و ئینگیز پەلامارەکانی دژ بە خەڵکی مەدەنیی کەرتی غەززە و لوبنان بەربڵاوتر و قورستر کردووە، کۆماری ئیسلامیی ئێران و بەرەی خۆڕاگری بە هەموو هێز و تواناوە پشتیوانی دەکەن لە گەلی فەلەستین و لوبنان و بە وشیاری و توانای تەواوەوە پلانی دزێوی ڕۆژهەڵاتی ناوینی ئەمریکایی- زایۆنی تووشی شکست دەکەن. نوێنەرانی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران هەروەها ڕێز و سپاسیان دەربڕی بەرامبەر بە هەڵمەتی لێهاتووانەی هێزە چەکدارەکان و هێرشی مووشەکیی سپاسی پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی بۆ سەر ڕژێمی زایۆنی.