کۆبوونەوەی "باهۆزی ئەقسا؛ دەسپێکی نەسروڵا"
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ کۆبوونەوەی "باهۆزی ئەقسا؛ دەسپێکی نەسروڵا" بە بەشداریی وەزیری دەرەوەی ئێران، ژمارێک لە باڵوێزان و بەرپرسانی نوێنەرایەتییەکانی وڵاتانی بیانی لە تاران لە نووسینگەی توێژینەوەی سیاسی و نێودەوڵەتیی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بەڕێوەچوو.
سەید عەبباس عەراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران لەم کۆبوونەوەیەدا وتی: ئەمڕۆ مەسەلەی فەلەستین بۆتە پرسی یەکەمی هەموو جیهان و ئێستاکە دەستانی خۆڕاگریی ئیسلامی لە هەموو گۆڕەپانەکاندا لەوان لە دونیای نەرمئامێر و سەختئامێردا گەلێک بەهێز و توانایە.عەراقچی وتیشی: بەرەی خۆڕاگریی پشتی بە کەس و یان کەسایەتییەکی تایبەت نەبەستووە و نایبەستێ. وەزیری دەرەوە وتی: وشدار دەدەن بە ڕژێمی زایۆنی دەدەین کە ویست و ورەی بەرزی ئێران تاقی نەکاتەوە و هەر هێرشێک بکرێتە سەر ئێران، بێ گومان وەڵامەکەی ئێمە بەهێزتر لە رابردوو دەبێ.ناوبراو جەختی کرد: ئێمە هەموو جم و جۆڵێکمان لە ژێر چاودێریدایە و لە وەڵامدانەوەش نە بە پەلە دەجوڵێینەوە و نە کەمتەرخەم دەبین.