تشرینی یه‌که‌م 11, 2024 19:47 Asia/Tehran
  • پزشکیان: پێوەندیی نێوان ئێران و ڕووسیا نزیک و ستراتژیکە

سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە پەراوێزی کۆبوونەوەی نێودەوڵەتیی "پێوەندیی بەرامبەری سەردەمەکان و شارستانییەتەکان _ بنەمای ئاشتی و گەشانەوە" کە بە بۆنەی سێسەدەمین ساڵڕۆژی کۆچی دوایی «مەختومقولی فەراغی» شاعیری بەناوبانگی تورکەمەن لە وڵاتی تورکەمەنستان بەڕێوەچوو، لەگەڵ سەرۆک کۆماری ڕووسیا دیداری کرد.

پزشکیان لەم دیدارەدا پێیداگرت لە سەر پێویستیی خێراتر بوونی ڕەوتی هاوکارییەکانی نیوان دوو وڵات و وتی: پێوەندییەکانی دوو وڵات لە بواری ئابوروی و کلتووری تا دێ زیاتر پەرەدەستێنێ و بتەوتر و قووڵتریش دەبێ.پزشکیان بە ئاماژە بە ڕەوشی قەیرانیی ناوچەکە راشکاوانە ڕایگەیاند: ڕژێمی زایۆنی هیچ چوارچێوێکی مافەوانی و مرۆیی نێودەوڵەتی لەبەرچاو ناگرێ و ڕەوشەکە لە ناوچە تەواو قەیرانییە؛ وڵاتانی ئەورووپایی و ئەمریکا نایانهەو‌ێ پێوەندییەکانی وڵاتانی ناوچکە لە بەستێنێکی ئارام و ئەهوەندا درێژەی پێ بدرێ.سەرۆک کۆماری ڕووسیایش لەم دیدارەدا وتی: هاوکارییەکانی دوو وڵات بۆ ئێمە ئەولەوییەتێکی زۆری هەیە و پەرەپێدانی پێوەندییەکان و زیاترکردنی ڕادەی بازرگانیی نێوان دوو لایەن زۆر بە باشی دەچێتە پێشەوە. "ڤیلادیمیر پوتین" لەم دیدارەدا بە شێوەی فەرمی بانگهێشتی مەسعوود پزشکیانی کرد سەردانی مۆسکۆ بکات و سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێرانیش بە دەربڕێنی ڕێز و سپاس، ئەم بانگهێشتەی قەبووڵ کرد.