هۆشداری دانی عەراقچی بە باێدن لە بارەی بیروڕادەربڕینەکانی لەبارەی کات وچۆنیەتی پەلاماری ئیسرائیل بۆ سەر ئێران
وەزیری کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە پەیامێکدا سەبارەت بە دەرنجامی بیروڕادەربڕینەکانی ئەم دواییەی جۆباێدن سەرۆک کۆماری ئەمریکا کە وتبووی ئاگاداری هەیە کە ئیسرائیل چلۆن وچ کاتێک بڕیارە پەلامار بکاتە سەرئێران، هۆشداری دا
"سەییدعەباس عەراقچی" لە پەیامێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئیکس بە ئاماژەدان بە وتووێژی ڕۆژی هەینی سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە کۆتایی سەفەرەکەی بۆبەرلین نووسیی: هەرکەسێک زانیاری هەبێت لە کات وچۆنیەتی پەلاماری ئیسرائیل بۆ سەرئێران ویا کەرەسەو ئامیروداکۆکی بۆ وەها کارێکی گەمژانە لە ڕژێمی زایۆنی بکات ، ئاوەزمەندانە بەرپرسایەتی هەرجۆرە زەروزیانی شیمانەیی لەئەستۆی دادەبێت. سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە کۆتایی سەفەری خۆی بۆ بەرلین لە وتووێژ لەگەڵ هەواڵنێران ڕایگەیاند ،زانیاری هەیە لەوەی کە ئیسرائیل چلۆن وچ کاتێک بڕیارە پەلاماری مووشەکی بکاتە سەرئێران .