دوابەدوای شەهادەتی قارەمانانەی ، فەرماندە " یەحیا سنوار":
ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی: بەرەی خۆڕاگری لەگەڵ شەهیدکرانی سنواریش کەمترین وەستانێکی نابێت
ڕێبەری شۆڕشی ئیسلامی لەپەیامێکدا ڕوولە نەتەوە مۆسوڵمان وگەنجە بەغیرەتەکانی ناوچە بە ڕێزگرتن لە موجاهیدی قارەمان، فەرماندە یەحیا سنوار جەختیان کرد: بەرەی خۆڕاگری هەربەوجۆرە کە پیشتر لەگەڵ شەهیدکرانی کەسایەتیە هەڵکەوتەکان لەپیشڕەوی نەوەستاوە، بەشەهیدکرانی سنواریش کەمترین وەستانێکی نابێت بەئیزنی خوا.حەماس زێندویە وزێندویش دەمینێتەوە.
دەقی پەیامی حەزرەتی ئایەتۆڵڵا خامنەیی بەم جۆرەیە:
بسم اللە الرحمن الرحیم
نەتەوە موسوڵمانەکان' گەنجانی بەغیرەتی ناوچە'
موجاهیدی قارەمان، فەرماندە یەحیا سنوار، پەیوەست بوو بە یارە شەهیدەکانیەوە.
ناوبراوکەسایەتی دەرەوشاوەی خۆڕاگری وموجاهیدەت بوو؛ بە عەزم وورەی بەرزووپوڵاییەوە لە بەرامبەر دۆژمنی زاڵم ودەستدرێژکار وەستا؛ بە تەگبیرو ئازایەتی شەپڵاخی لیدا، زەبری قەرەبوو نەکراوی حەوتەمی ئۆکتۆبرلەمێژووی ئەم ناوچەیەی بەیادگارهیشتەوە،ئەوکات بە عیزەت وسەربەرزی فڕیی بەرەو میعراجی شەهیدان
کەسێک وەک ئەو کە تەمەنێکی بە خەبات وشەڕلەگەڵ دۆژمنی داگیرکەر وزاڵم تێپەڕاند، سەرەنجام بێجگە لەشەهادەت شایستەی نیە.نەبوونی ناوبراو بۆ بەرەی خۆڕاگری هەڵبەت کە دڵهەژێنە، بەڵام ئەم بەرەیە بە شەهادەتی کەسایەتی گەلی بەرجەستە وهەڵکەوتەی وەکوو شێخ ئەحمەد یاسین ، فەتحی شەقاقی،ڕنتیسی وئیسماعیل هەنیە لەپێشکەوتن نەوەستاوە، وبە شەهیدبوونی سنواریش کەمترین وەستانێکی نابێت، بەئیزنی خودا. حەماس زێندوویە وزێندووش دەمینێتەوە. ئێمە وەکوو هەمیشە ، لەتەنیشت موجاهیدان وخەباتکاران دەمینینەوە ، بتەوفیق من اللە وعونە.من شەهادەتی برامان یەحیا سنوارلەبنەماڵەکەی، هاوڕێکانی، ولەهەموووابەستەکانی جەهادی ڕێگای خودا پیرۆزبایی ئەکەم وکۆچکردن ونەبوونی سەرەخۆشی ئەکەم .والسّلام علی عباد الله الصّالحین
سەیید عەلی خامنەیی
٢٨/٠٧/١٤٠٣