وەزیری دەرەوەی ئێران: ڕژێمی زایۆنیستی سەرەکیترین سەرچاوەی ئاڵۆزی لە جیهانە
وەزیری دەرەوەی ئێران وتی : ڕژێمی زایۆنیستی سەرەکی ترین سەرچاوەی ئاڵۆزی لە جیهانە و سازوکاری نێودەوڵەتیش نەیتوانیوە پێش بە تاوانکارییەکانی ئەم ڕژێمە ڕەگەز کوژە بگرێ .
سەید عەباس عەراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران لە پرێس کۆنفرانسی هاوبەشی دا لەگەڵ هاکان فیدانی وەزیری دەرەوەی تورکیا لە ئەستەمووڵ وتی : ڕژێمی ڕەگەز کوژی ئیسرائیل بۆ بن پێکردنی یاسا و ڕێسا نێودەوڵەتییەکان هیچ سنوورێک دانانێ و داکۆکییەکانی ئەمریکا لەوان ، سەرکردەکانی ڕژێمی زایۆنیستی و نتانیاهۆی دڕندەتر کردووە.
عێراقچی وێڕای پێداگری کردن لەسەر وەستانی شەڕ لە کەرتی غەززە و لوبنان و ناردنی یارمەتی مرۆڤدۆستانە بۆئەم ناوچەیە ، سەبارەت بە تیرۆری شەهید یەحیا سینوار سەرۆکی مەکتەب سیاسی بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامیی فەلەستین حەماس وتی: ئەم مەسەلەیە ڕێگەی خۆڕاگری و خەباتی گەلی فەلەستین ناخەوشێنێ بەڵکوو ئەوان مکۆڕتر دەکات و بە خێراییەکی زۆرترەوە دەڕۆنە پێش .
وەزیری دەرەوەی ئێران سەبارەت بە بەڕێوەچوونی دووهەمین کۆبوونەوەی قەفقازی باشووری لە تورکیاش وتی : بەشداران وێڕای پێداگری کردن لەسەر ئاشتی و سەقام لە قەفقاز، هاتنەدی ئاشتییان بە هۆی هاوکاریی نێوان وڵاتانی ناوچە زانی و نەیارەتییان خۆیان بەرامبەر ئامادەبوونی هێزە واوەناوچەییەکان ڕاگەیاند.
وەزیری دەرەوەی تورکیاش خۆشحاڵی خۆی دەربڕی لە دەوری گرینگی ئێران لە پەرەی هاریکاری دوولایەنە و ناوچەیی و وتی دوو وڵات هەمیشە خوازیاری ئاشتی و سەقام لە ناوچە بوونە.
سەرۆکی دەزگەی دیپلۆماسی تورکیا هەروەها وێڕای ئاماژەدان بە تاوانکاری ڕەگەزکوژانەی ئیسرائیل لە ناوچە وتیشی : ڕژێمی زایۆنیستی دەبێ کۆتایی بە هەڕەشەوگوڕەشەکانی بێنێ و هەرچەشنە هەڕەشە و دەست درێژکارییەک وەلانێت.
وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ بەشداریکردن لاە سێیەمین کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی سازوکاری هاوکاری ناوچەیی سێ کۆ سێ ، کە ڕۆژی هەینی لە ئەستەمووڵی تورکیا بەڕێوەچوو، سەردانی ئەم وڵاتەی کرد.