تشرینی یه‌که‌م 21, 2024 16:47 Asia/Tehran
  • سەرۆکی هێزی دادەڤانی ئێران هۆشداری دابە ئەنجومەنی هاوکاری لەبارەی دوورگە سێ یانەکان

سەرۆکی هێزی دادەڤانی ئێران بە هۆشداری دان بە وڵاتانی ئەندامی هاوکاری لە بارەی دوورگە سێ یانەکان وتی: ڕاسپیری ئەکەم کە فرێوی فڕوفێڵی بڕێک لە وڵاتانی ڕۆژئاوایی نەخۆن چۆنکە ئەگەروابکەن توشی زیان وخەساری زۆردەبن

غوڵام حسێن ئیژەیی ، سەرۆکی هێزی دادەڤانی ئێران وتی: ڕاسپێری ئەکەم کە فرێوی فڕوفێڵی بڕێک لە وڵاتانی ڕۆژئاوایی مەخۆن لەبارەی دوورگە سێیانەکانی بوموسا، تەنبی گەورە وتونبی بچوک چۆنکە ئەگەر وابکەن تووشی زیان وخەسار زۆر دەبن.

ئیژەیی ئەمڕۆ دوشەممە لەوتاردانێکدا لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی باڵای هێزی دادەڤانی ، بە ئاماژەدان بە ئیداعا وبانگە شە کان لەبارەی دوورگە سێ یانەکان وبەیاننامەگەلێک کە لەبارەیانەوە دەردەکرێت وتی: بە بڕیک لە دراوسێکان لەکەنداوی فارس ڕاسپێری ئەکەین کە فرێوی فڕوفێڵی بڕێک لە وڵاتانی ڕۆژئاوایی لە بارەی دوورگە سێیانەکانی ئێرانی بوموسا ، تونبی گەورە وتونبی بچوک مەخۆن ، چۆنکە ئەگەر وابکەن تووشی زیان وخەساری زۆرئەبن ، دوورگە سێیانەکان هیی ئێران ئیسلامی بووە ، هەیشە ودەبێت وئەگەربیتۆوڵاتانی ئاماژەپێکراو ، فرێوی فڕوفێڵی شەیتانی ڕۆژئاوا بخون ودرێژە بدەن بە ڕێکاری ئاوەها، زۆرترین زیانیان وێ دەکەوێت.

پاش ئەمەیش کەماڵ خەڕازی سەرۆکی ئەنجومەنی ستراتژی پێوەندی دەرەوەی ئێران بەهۆشداری دان بە کاربەدەستانی ئیمارات لە بارەی دوورگە سێ یانەکان وتی کە ئیمارات دوژمنایەتی کردن  لەگەڵ ئێران لەسەر یەکپارچەیی خاکەکەی وەلابنێت  ئەگینا ڕێگایەک کە کەسانی تر فیری ئەکەن ، بێجگە لە کاولکاری وشەڕهیچ ئەنجامێکی لێ ناکەوێتەوە.

هەروەها عەلی ئەکبەری ولایەتی ، ڕاوێژکاری ڕێبەری کۆماری ئیسلامی ئێران لە کاروباری نێودەوڵەتیش وێڕای مەحکوم کردنی بەیاننامەی یەکێتی ئەوروپا وئەنجومەنی هاوکاری لەسەرخاوەنداریەتی ئێران لەسەر دوورگە سێیانەکان پیداگرتبوو/.

 

 

سەرپەیڤ