تشرینی یه‌که‌م 26, 2024 08:15 Asia/Tehran

حەزرەتی ئایەتۆڵڵا خامنەیی لە پەیامێکدا بە ڕێزگرتن لە کەسایەتی شەهید سەییدهاشم سەفیەدین سەرۆکی ئەنجومەنی کارگێڕیی حزبۆڵڵای لوبنان جەختیان کرد : حزبۆڵڵا گەشەدارو زیندووە وڕۆڵی مێژوویی خۆی دەگێڕێت

 حەزرەتی ئایەتۆڵڵا خامنەیی  ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە پەیامێکدا ڕوو لە لاوانی بەرەی خۆڕاگری بە ڕێز گرتن لە کەسایەتی سەیید هاشم سەفیەدین سەرۆکی ئەنجومەنی کارگێڕی جزبۆڵڵای لوبنان جەختیان کرد  ئەمڕۆکە حزبۆڵڵا هێزمەندترین بەرگریکاری لوبنان و پتەوترین لەمپەرە لە هەمبەر پاوانخوازیەکانی  ڕژیمی زایونیستی  کە لە مێژە بە دوای دابەش کردنی لوبنانە .

حەزەرتی ئایەتۆڵڵا خامنەیی لە پەیامەکەدا فەرموویان سەییدی خەباتکارو فیداکار بەڕێز  سەییدهاشم سەفیەدین -ڕزوانوڵڵا علیە - چووە ڕیزی  شەهیدانی خوڕاگری و ئەستێرەیەکی  درەوشاوەی دیکە   ئاسمانی جیهاد لە ڕێگای قودسی  ڕازاندەوە .

بەڕێزیان  لە هەڵکەوتەترین  کەسایەتیە مەزنەکانی حزبۆڵڵا و یاوەری هەمیشەیی  بەڕێز سەید حەسەن نەسڕۆڵڵا بوو. حزبۆڵڵا بە دلێری ڕێبەرانێک وەکوو بەڕێزیان بوو کە توانی لوبنان لە مەترسی دابەش کردن و ڕووخان  بپارێزێ و هەڕەشەی   ڕژێمی داگیرکەر پووچەڵکاتەوە دلێری و فیداکاری بەڕێزی و فەرماندەرانی دیکەی نەسرۆڵڵا بوو کە مەترسی  داگیرکردنی باشووری  لیتانی  و سوور و شارەکانی دیکەی لەناو   برد و گیان و ماڵ و ئابڕوی  پڕ بایخی  حزبوڵڵای لە ڕێگای پاراستنی سەروەری خاکی ئەو   وڵاتەی هێنایە ناو  گۆڕەپانەوە و ڕژیمی زایونیست و جەنایەتکاری ناکام هێشتەوە .

ئەمڕۆکە  ڕێبەرانێک وەکوو نەسڕۆڵڵا و سەفیەدین بە ڕواڵەت حوزوریان نیە بەڵام ڕوح و ڕێبەرایەتی  ئەوان  لە گۆڕەپاندا ئامادەیە .و لە لوبنان و حزبوڵڵا بەرگری دەکات  ئەمڕۆکەش حزبۆڵڵا هێزمەندترین بەرگریکاری لوبنان و پتەوترین لەمپەر لە هەمبەر  پاوانخوازیەکانی   ڕژیمی زایونیستیە . دوژمن هەوڵ ئەدات کە حاشا بکات لە ڕوڵی فیداکارانەی حزبۆڵڵا بۆ لوبنان . یاوەرانی و دۆستانی حزبوڵڵا نەهێڵن کە ئەو وتە  بەتاڵە لە گەرووی ئەوان دا ببیسترێت .

حزبوڵڵا گەشەدارو زیندووە و ڕۆڵی مێژوویی خۆی دەگێڕێت . کۆماری ئیسلامی ئێرانیش  وەکوو هەمیشە یارمەتی بە خەباتکارانی  ڕێگای  قودس ئەدات  بەیارمەتی خوداوەند .

سەرپەیڤ