تشرینی یه‌که‌م 26, 2024 13:50 Asia/Tehran
  • بەیاننامەی وەزاڕەتی کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە بارەی کاروکردەی دەسدرێژکارانەی ڕژێمی زایۆنیستی

وەزاڕەتی کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران کاروکردەی دەسدرێژکارانەی ڕژێمی زایۆنی لەدژی چەند ناوەندی سەربازی لە ئێرانی وەکوو بنپێکەری ئاشکرای مافی نێودەوڵەتی وجاڕنامەی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، بەتایبەت بنەمای قەدەغەی هەڕەشەکردن یا پەیوەست بوون بە زۆرلەدژی یەکپارچەیی خاک وسەروەری نیشتمانی وڵاتان، زانێوە وبەتوندترین شێوە ئیدانەی دەکات

بسم اللە الرحمن الرحیم

هەربەوجۆرەکەزۆرجارلەلایەن کاربەدەستانی پلەبەرزی کۆماری ئیسلامی ئێران پیداگری لەسەرکراوە ،کۆماری ئیسلامی ئێران بە پێی مافی زاتی بەرگری ڕەوا، کەلەمادەی ٥١ی جاڕنامەی نەتەوە یەکگرتووەکانیش دا هاتووە، خۆی بە ئەرکمەند وپیمل بە بەرگری کردن لە بەرامبەر داسەپانی دەسدرێژکارانەی دەرەکی دەزانێت.

کۆماری ئیسلامی ئێران بە پیداگری لەسەر کەڵک وەرگرتن لە هەموو تواناییەکانی مادی ومەعنەوی گەلی ئێران بۆ بەرگری کردن لە ئەمنیەت وبەرژەوەندی حەیاتی خۆی، وهەروەها بە ئاگاداربوون لە ئەرکەکانی خۆی لە هەمبەر ئاشتی وئاسایشتی ناوچەیی، بەرپردایەتی تاکی وبەکۆمەڵی هەموو وڵاتانی ناوچە بۆ پاسەوانی کردن لە ئاشتی وسەقامی ناوچە وەبیر دەینێتەوە ولەهەموو وڵاتانی ئاشتیخواز لەناوچە ووڵاتانی تر کە بە تێگەیشتن لەدۆخی مەترسیداری بەردەم لە کاروکردەی دەسدرێژکارانەی ڕژێمی داگیرکەری ئیسرائیل ڕق وتۆڕەیی خۆیان دەربڕێوە وشەرمەزاری ئەکەن ،ڕێز دەگرێت. بێ گومان بەردوامبوونی داگیرکاری، کاروکردەی نایاسایی وجەنایەتەکانی ڕژێمی زایۆنی لەناوچە، بەتایبەت بەرەکۆژی خەڵکی فەلەستین ودەسدرێژکاری لەدژی لوبنان ، کەلەسێبەری پشتیوانی هەمە لایەنەی چەکەمەنی وسیاسی ئەمریکا وبرێکی تر لە وڵاتانی ڕۆژئاوایی بەردەوام بووە، هۆکاری سەرەکی ئاڵوزی ونائەمنی لە ناوچەیە. کۆماری ئیسلامی ئێران بە وەبیرهێنانەوەی بەرپرسایەتی هەمووڵاتانی ئەندامی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ، حکۆمەتانەی ئەندامی کۆنوانسیۆنی پێشگیری وسزادانی جەنایەتەکانی بەرەکۆژی وحکۆمەتەکانی ئەندامی کۆنۆانسیۆنەکانی چوارفاقانەی ژنێڤ ١٩٤٩ بۆ کاروکردەی بەپەلە وبەکۆمەڵ لە بەرامبەر بنپێکردنە ئاشكراکانی مافی نێودەوڵەتی وجاڕنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان، کۆنۆانسیۆنی قەدەغەی بەرەکۆژی ومافی مرۆڤ دوستانەی نێودەوڵەتی کەهاوکات وەکوو بنپێکردنی جیدی ئاشتی وئەمنیەتی نێودەوڵەتی دێنە ئەژمار، لەسەر پێویستی جمووجوڵی خیرا وبەپەلەی کۆمەڵگەی جیهانی بۆ ڕاگرتنی بەرەکۆژی، شەڕودەسدرێژی لەدژی غەززە ولوبنان وکۆنترۆڵ کردنی شەڕنانەوەکانی ڕژێمی زایۆنیستی پیداگری دەکات

 

سەرپەیڤ