تشرینی یه‌که‌م 29, 2024 20:12 Asia/Tehran
  • عەراقچی: هێچ تیرۆریستێک لە ئێراندا پارێزراو نییە

وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: هێچ تیرۆریست لە ئێراندا پارێزراو نییە، با لە لایەن ئەڵمانیشەوە پاڵپشتی بکرێ.

سەیدعەبباس عەراقچی دوابەدوای لەسێدارەدرانی "جەمشید شارمەهد" سەرکردەی گرووپی تیرۆریستیی توندەر لە ئێران و کاردانەوەی حکومەتی ئەڵمان ڕایگەیاند: "جەمشید شارمەهد" شاروومەندی ئێرانی ، بە ئاشکرا و بێشەرمانە ڕێبەرایەتیی پەلاماری تیرۆریستی بۆ سەر حسێنییەک لە شیرازی لە ئەستۆدا بوو کە ئەو پەلامارە شەهید بوونی ١٤ کەسی بێ تاوانی لێکەوتەوە کە ژن و منداڵیشیان تێدا بوو. ئەم کردەوە تیرۆریستییە زیاتر لە ٢٠٠ کەسیش بریندار بوون. بەڵگەی پێویست لەم بارەوە لە بەردەستدایە و بۆ لێکدانەوە خراوتە بەر دەستی هەموان.

ناوبراو وتیشی: پەساپۆرتی ئەڵمانی بۆ هیچ کەس پارێزراوی ناهێنێ، چ بگاتە جەنایەتکارێکی تیرۆریست. عەراقچی ڕوو لە کاربەدەستانی ئەڵمان وتی: واز بێنن لە شاردنەوەی ڕاستییەکان و کایەی سایکۆلۆژیک.

 

سەرپەیڤ