تشرینی یه‌که‌م 30, 2024 09:48 Asia/Tehran
  • کاردانەوەی نوێنەری ئێران بە پەسەنکراوی ڕژێمی زایۆنی لەدژی ئانرووا

ئەمیرسەعیدئیرەوانی باڵوێزونوێنەری هەمیشەیی ئێران لە ڕێکخراوی نەتەوەکان بە ڕاگەیاندنی ئەمەکە" غەززە خەرێکی تەحموڵ کردنی شەڕێکی بێ ئەمان لە کارولکاری وڕەنج وکەسەرە" وتی: ئێمە پەسەندکراوی ئەمدواییەی ڕژێمی زایۆنی بۆ، وەبەرپەلاماری دانی ئاژانسی فریاکەوتن وکاردۆزێنەوە بۆ ئاوارە فەلەستینیەکان لە ڕۆژهەڵاتی نزیک "ئانڕووا" کە لەدووی پێشگیری کردن لە بەدەستەوەدانی لاگری وپاڵپشتی گرینگە ، شەرمەزارئەکەین

ئەمیر سەعید ئیرەوانی باڵوێزی ئێران لە ڕێکخراوی نەتەوەکان ڕۆژی سێشەممە بە کاتیی خۆجیی لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشت لە بارەی فەلەستین وتی: ئاژانسی فریاکەوتن وکاردۆزێنەوەی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ئاوارە فەلەستینیەکان " ئانرووا" پایە وبناغە"بڕبڕەی پشتی" هەموو وەڵامە مرۆڤ دوستانەکان لەغەززەیە.دەقی قسەکانی باڵوێزی ئێران بەم جۆرەیە:

بسم الله الرحمن الرحیم

غەززە خەڕێکی تەحموڵ کردنی شەڕێکی بێ ئەمان لە کاولکاری وڕەنج وکەسەرە. لەدرێژایی ساڵی ڕابردوو ، کاروکردەی دەسدرێژکارانە وبەرەکۆژی ڕژێمی زایۆنی زیان وخەساری بێ وێنەی دا لە کەسانی ناسەربازی لە غەززە. کەرتی باکووری غەززە ئێستاکە لەژێر گەماروی بێ بەزەییانە دایە وهەڵمەتی سەربازی ڕژێمی ئیسرائیل ناوچە پڕحەشیمەتەکانی وەکوو جبالیا ی کردووە بە ناوچە تێکەڵچووە چالاکەکان وکەسانی ناسەربازی لە دۆخێکدا گیرودە کردووە کە دەسڕاگەیشتن بە خۆراک ، ئاو یا چاودێری پزیشکیان نیە. ئەم گەمارۆ درێژخایەنە ، کەسانی ناسەربازی ڕووبەڕووی هەڵبژاردنی دژوار کردوەتەوە: هەڵاتن لەحاڵێکدا کە لەژێر ئاگری زایۆنیەکان دان ، یا مەترسی مردن لە شوینێکدا کە لەوێن . ئەمە لە حاڵێکدایە کە یارمەتیە مرۆڤ دوستانەکان هەروا داخراوە ، کردەوەیەک کە بنپێکردنی ئاشكرای مافی مرۆڤ دوستانەی نێودەوڵەتی دێتە ئەژمار. کەسانی ناسەربازی ، لەوان منداڵام وبنەماڵە بێ هەژمارەکان، بەشێوەی نزام مەند لە خزمەتە بنەڕەتیەکان بێوەرین ولەگەڵ برسیەتی ، کەمبوونی یارمەتیەکانی پزیشکی وهەڕەشەی هەمیشەیی ئاوارەبوون ڕووبە ڕوون. ڕژێمی ئاپارتایدی ئیسرائیل هەروا لە برسیەتی  وەکوو چەک کەڵک وەردەگرێت.  نزیک بە دوو حەوتەیە کە هەموو یارمەتیە مرۆڤ دوستانەکان بۆ غەززە ڕاگیراوە. ئەم گەمارویە هەموو هەوڵ وتەقالاکان بۆ دانی واکسیناسیۆنی زەروری وخزمەتە گرینگەکانی تری بەشێوەی زۆر هەڵپەساردووە. ئێمە پەسەنکراوی ئەمدواییەی ڕژێمی زایۆنی بۆ وەبەرپەلامارودەسڕێژ دانی ئاژانسی فریاکەوتن وکاردۆزینەوە بۆ ئاوارە فەلەستینیەکا لە ڕۆژهەڵاتی نزیک " ئانڕووا" کە لەدووی پیشگیری کردن لە دانی پاڵپشتی گرینگە ، ئیدانە دەکەین . ئەم کارە کە لەلایەن سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە لەژێر ناوی " سزای بەکۆلەڵ" ئاماژەی پێکراوە، بەشێوەی ڕاستەوخۆ لەگەڵ جاڕنامەی ڕێکخراوی نەتەوە کان وئەرک وئەستۆگریەکانی یاسایی ڕژێمی زایۆنی یەک ناگرێتەوە وپێچەوانەی یەکە. ئانڕووا ئەستۆن وپایە وبناغەی هەموو وڵامەکانی مرۆڤ دوستانە لە غەززەیە. وەبەرپەلاماردانی ، فەلەستینیەکان لە یارمەتیە گرینگەکان بیوەری دەکات ولەم قەیرانە دا، بڕێکی تر سەخڵەتی ودژواری لەوان زیاددەکات. تەنیا سێ ڕۆژ لەمەوپیش ، ئەم ڕژێمە توشی جەنایەتێکی تر وکاروکردەوەیەکی دەسدرێژکارانەی تر لە دژی سەروەری ویەکپارچەیی خاکیی کۆماری ئیسلامی ئێران بوو کە بنپێکەری ئاشکرای مافی نێودەوڵەتی وجاڕنامەی ڕیکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان دێتە ئەژمار. ڕژێمی ئاپارتاید وداگیرکەری ئیسرائیل هەڕەشەی ڕاستەقینە بۆ ئاشتی وئاسایشتی نێودەوڵەتیە. ئەنجومەنی ئاسایش لە خاڵەوەرچەرخانێکی گرینگ دایە : یابە شێوەی مسۆگەرانە بۆ ڕاگرتنی مەکینەی جەنگی ڕژێمی ئیسرائیل وپێشگیری کردن لە بەرەکۆژی ، شەڕودەستدرێژی زۆرتر ،کارێک بکات، یا بەشێوەی نادیارئیزن بدات کە ئەم جەنایەتە بەبێ هیچ کۆنترۆڵێک بەردەوام بکرێت.

 

سەرپەیڤ