تۆڕی میری ڕووسیا بەسترایەوە بە تۆڕی بانکی شتابی ئێران
لە ڕێ و ڕەسمێکی فەرمیدا بەئامادە بوونی سەرۆکی گشتیی بانکی ناوەندیی و کۆڕێک لە بەڕێوەبەرانی بانکەکان، تۆڕی میری ڕووسیا بەسترایەوە بە تۆڕی بانکی شتابی ئێران
ئەمڕۆ بە ئامادە بوونی سەرۆکی گشتیی بانکی ناوەندی بە فەرمی تۆڕی میری ڕووسیا بەسترایەوە بە تۆڕی بانکی شتابی ئێران . کریدیت کارتی ئێرانی لە دەزگاکانی ئەی تی ئێمی ڕووسیا کەڵکی لێ وەر دەگیرێت . بەم جورە هەر کەسێک دەتوانێ پارەی خۆی لە کریدیت کارتی ئێرانی بە شێوەی ڕوبلی لە ئەی تی ئێمەکانی ڕووسیا وەربگرێت .هەروەها هاووڵاتانی ڕووسیا لە ئێرانیش دەتوانن لە قوناغی دووهەمی ئەو پڕۆژەدا لەو ئیمکانە کەڵک وەر بگرن و لە قۆناغی سێهەمیشدا کریدیت کارتی شتابی ئێران لە فڕوشگەکانی ڕووسیاش بەکار دێت .
موحەمەد ڕەزا فەرزین سەرۆکی گشتیی باانکی ناوەندیی ، گەڵاڵەی بەسترانەوەی توڕی شتابی ئێران و میری ڕووسیای بە هەنگاوێکی گەورە و گرینگ زانی بەرەو بە دی هاتنی هاوکاری یەکپارچەی ئابووری لەناوچە دا .