بەیاننامەی هاوبەشی ئێران، ڕووسیا و تورکیا سەبارەت بە پرسەکانی ناوچەکە
ئێران، ڕوسیا و تورکیا لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا جەنایەتەکانی زایۆنییەکان دژ بە فەلەستینییەکان لە کەرتی غەززە و پەلامارەکانی ڕژێمی داگیرکەر دژ بە لوبنان و سوریایان شەرمەزار کرد.
ئێران، ڕوسیا و تورکیا لە چوارچێوی دانوستانی ئاستانەدا سەبارەت بە سوریا، بەیاننامەیەکی هاوبەشیان بۆ شەرمەزار کردنی کردەوەگەلی دەسدرێژکارانەی ڕژێمی زایۆنی لە ناوچەی ڕۆژاوای ئاسیا بڵاو کردەوە و ئەو دەسدرێژییانەیان بە بنپێکەری یاسا و ڕێسا نێودەوڵەتییەکان وەسف کرد.
ئێران، ڕوسیا و تورکیا لە بەیاننامەکەیاندا ژینۆساید ڕژێمی زایۆنی لە غەززە و هەروەها دەسدرێژییەکانی ئەم ڕژێمە بۆ سەر لوبنان و کەرتی ڕۆژاوایان شەرمەزار کرد و خوازیاری دامەزرانی ئاگربڕ بوون.
ئەوان هەروەها پەلامارەکانی سوپای داگیرکەری زایۆنی بۆ سەر سوریایان ئیدانە کرد و ئەو کردەوانەیان بە بنپێکەری یاسا و ڕێسا نێودەوڵەتییەکان زانی و جەختیان کرد لەسەر بەردەوامی هەوڵەکان لەپێناو ئاسایی کردنەوەی پێوەندییەکانی نێوان ئانکارا و دیمەشق.