تشرینی دووه‌م 14, 2024 18:40 Asia/Tehran

"ڕافائێل گرۆسی" بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی کە بۆ وتووێژ لەگەڵ کاربەدەستانی ئێران سەردانی تارانی کردووە لە دیداری لەگەڵ بێهرووز کەماڵوەندی وتەبێژ و جێگری بەشی کاروباری نیودەوڵەتیی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمیی ئێران ئەم سەفەرەی بە ئەرێنی وەسف کرد و پێیشیداگرت لەسەر بۆچوونی ئەرێنیی خۆی سەبارەت بە پەرەپێدانی هاوکارییەکانی نێوان ئاژانس و ئێران.

محەممەد ئیسلامی سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمیی ئێران ئەمڕۆ پێنجشەممە پاش دیدار و راوێژ لەگەڵ "ڕافائێل گرۆسی"  بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی لە تاران لە پرێس کۆنفرانسێکی هاوبەشدا وتی: پێوەندییەکانی نێوان ئێران و ئاژانس لە چوارچێوی پەیمانی قەدەغەی پەرەی چەکی ئەتۆمی (ئن پی تی) بەردەوام بووە و ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمیی ئێران گرینگایەتییەکی  تایبەت بەم مەسەلەیە دەدات. ناوبراو بە پێداگری لەسەر ئەم خاڵە کە ئێران بەردەوام ڕێگای تەعامولی گرتۆتەبەر و هەموو بەڵێن و ئەستۆگرییەکانی لە چوارچێوی ڕێککەوتنی ئەتۆمیدا بەجێهێناوە، بەڵام ئەوە لایەنی بەرامبەر بوو کە بە چوونەدەری لەم ڕێککەوتنە و بەجێ نەهێنانی ئەرک و ئەستۆگرییەکانی، بایکۆتگەلێکی قورستریشی داسەپاندە سەر ئێران، وتیشی: بێتوو ئەوانیش ڕێگای تەعامول بگرنە بەر ئێرانیش هۆگری ڕاهاتنە، بێتوو وانەبێ، ئێرانیش بڕیاری پێویست لەمبارەوە دەدات. 

ڕافائێل گرۆسیش لەم پرێس کۆنفراسەدا بە ئاماژە بەو هەوڵانەی لە پێناو دیتنەوەی ڕێگاچارە بۆ پرسە چارەسەرنەکراوەکانی نێوان ئێران و ئاژانس دەدرێ وتی: من دڵنیام کە ئەم ڕێگاچارەیە جێبەجێکردنی گونجاوە و ئێران بەردەوام بە نیازپاکییەوە ڕێگای تەعامول و راهاتنی گرتۆتە بەر، ئەوە ئێران بوو کە ڕێککەوتنی ئەتۆمی بە شێوەیەکی یەکلایەنە جێبەجێ کرد و یەک ساڵ و نیوی تەواو هەموو ئەرکەکانی خۆی لە چوارچێوی ڕێککەوتنی ئەتۆمیدا بەجێهێنا، لە کاتێکدا کە لایەنی بەرامبەر هیچ ئەرک و ئەستۆگرییەکانی بەجێ نەهێنا، پەیمانەکەیشی بەجێهێشت و بایکۆتەکانی دژ بە ئێران تووندتر و قورستریش کرد. عەباس عەراقچی وەزیری دەرەوەی ئێرانیش پاش دیدار لەگەڵ ڕافائێل گرۆسی  بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی پێیداگرت: وەکوو ئەندامی پێبەند بە ئن پی تی، ئێمە بەردەوامین لە هاوکاریی تۆکمە و تەواومان لەگەڵ ئاژانس. دەکرێ ناکۆکییەکان لە ڕێگای هاوکاری و وتووێژ چارەسەر بکەین و ئێستا نۆرەی یەکێتیی ئەورووپا و سێ وڵاتی ئەورووپاییە (ئەڵمان، فەرەنسا، بەریتانیا). ئێمە ئامادەی دانوستانین لە چوارچێوی بەرژەوەندی و مافە ڕەواکانمان، بەڵام ئێمە هەرگیز لە ژێر زەخت و گوشار و هەڕەشە و گوڕەشەدا دانوستان ناکەین. 

سەرپەیڤ