پەیوەست بوونی تۆڕی کارەبای ئێران وڕوسیا وزەی مەزنی ئیلکتریکی لە ناوچە دروست دەکات
وەزیری وزە پیداگرت: هەردوو وڵاتی ڕووسیا وئێران تۆڕی گەورەی ئیلکتریکیان هەیە وئەگەر بێتۆ ئەم دوو تۆڕە گەورەیە بلکێن بە یەکترەوە وپەیوەست بن دەتوانن وزەی کارەبایی مەزنی ئیلکتریکی لەناوچە دروست بکەن کە وڵاتانی تریش کەڵکی لێ وەربگرن
"عەباس عەلی ئابادی" لە پەراوێزی دیدارلەگەڵ "سرگئی تیسیویلف" وەزیری وزەی وڵاتی ڕووسیا کەپاشنێوەڕووی سێشەممە لە وزاڕەتی وزەدا بەڕێووەچوو ،وتی":
ئەم کۆبوونەوە ودیدارە زۆرگرینگ بوو چۆنکە ڕووسیا لە دراوسێی گەورەکانی ئێران دێتە ئەژمار ولە نێوان دراوسێکانی تر گرینگایەتی تایبەتی هەیە .وەزیری وزە بە راگەیاندنی ئەمەکە ئێران لە بەشی ئیلکتریکی دا هاوکاری بەربڵاوی لەگەڵ ڕووسیا هەیە ڕایگەیاند: لەم کۆبوونەوەیەدا دوومژاری گرینگ خرایە بەرباس کە داگری کردنەوەی هێزەگەی" سیریک " ودامەزران وگەشەی پێوەندی ئیلکتریکی نێوان ئێران وڕووسیایە .
لەدرێژەی ئەم دیدارەدا " سرگئی تیسیویلف" وەزیری وزەی ڕووسیا وێڕای پێشوازی کردن لە بەهێزکرانی هاوکاری لەگەڵ ئێران ، ئاماژەی دایە مەبەست وئامانجەکانی سەفەر بۆ ئێران ووتی: لەهەوڵ دایەن بوارەکانی دیداروچاوپێکەوتنی دوو وڵات لە مانگی دێسەمبەر ولە مۆسکۆ خۆش بکەێن .
ناوبراو بەڕاگەیاندنی ئەمەکە ڕووسیا پڕۆژەی هاوبەشی جۆربەجۆری لەگەڵ ئێڕان هەیە وتی: ئەمڕۆکە جیهان لە بەرامبەر ئینقلابێکی مەزن دایە ولەم دۆخە دا بەرهەم هێنان وکەڵک وەرگرتن لە وزە دەوری سەرەتایی وبنەڕەتی هەیە . ناوبراو بە پیداگری لەسەر ئەمەکە پێویستە ستراتژی تازە بۆ کەڵک وەرگرتن لە هێزی کارەبا دابڕێژرێت ،وتی: ئاڵووێر کردنی زانستی تەکنیکی لەگەڵ ئێران بە مەبەستی لابردنی نیاز وپیداویستیەکان لە دابین کردنی کەرەسەوئامێرەکان لەوان توربینەکانی گازی لە ڕیزی بەرنامەکانی ڕووسیا دایە .