مۆسکۆ: ڕێککەتننامەی هاوکاری ستراتژیکی نێوان ڕووسیا وئێران بەشەکانی بەرگری وئاسایشتی دەگرێتەوە
"ئاندری ڕودنکو "جێگری وەزیری کاروباری دەرەوەی فیدراسیۆنی ڕووسیا وتی کە ڕێککەوتننامەی هاوکاری ستراتژیانەی داهاتوو لەگەڵ ئێران بەشی بەرگری وئاسایشتیش دەگرێتەوە
"ڕودنکو" لە وتووێژ لەگەڵ " تاس " وتی: لەبارەی دەق ووردیاتی سەنەد وبەڵگەی بنەڕەتی ناوبراو ناتوانین زانیاری بدەین بەڵام تەنیا ئاماژە دەکەم کە ئاستەنگەکان وئیلزاماتی کات وسەردەمی ئێمە بەرئاورد دەکات وهەموو ڕەهەندوبوارەکانی ئێستاکە وهێوادارکەرەوەی هاوکاری ڕووسیا وئێران دەگرێتەوە.
جێگری وەزیری وتیشی کە یاساوڕێسای هاوپێوەند بە شێوەی چڕوپڕتر لە بەڵگەی هاوشێوەی ساڵی ٢٠٠١ دا هاتووە. جەختیشی کرد: لەماوەی دوو دەیەی ڕابردوو شوناسی هاوکاری لە بڕێک لە بەشەکان بەشێوەی هەستپێکراوگۆڕاوە وپاوەجیی وکوالیتی بەگشتیی جیاوازی پەیدا کردووە.
لە دیدارلەگەڵ ڤیلادێمیر پوتین سەرۆک کۆماری ڕووسیا لە پەراوێزی کۆبوونەوەی سەرۆکانی بریکس لە کازان لە بەرواری ٢٣ی ئۆکتۆبر، ئیمکانی سەفەری جیاکاری مەسعودپریشکان سەرۆک کۆماری ئێران بۆ ڕووسیا بۆ مۆرکردنی ڕێککەوتننامەی بنەڕەتی نێوان عکۆمەتیی، لە بانترین ئاست درایە بەرباس ولێکدانەوە .
جێگری وەزیری کاروباری دەرەوەی فیدراسیۆنی ڕووسیا وتیشی" : دۆخی باش بۆ هەر دوو ڕێبەرلە ڕێگەی دیپلۆماتیک ڕێککەوتنی لەسەر دەکرێت. هەواڵدەری تاس ڕاپۆرتی دا : ڕێککەوتنامەی بەشداری ستراتژی گشتداگربڕیارە بکرێتە قۆناخ وتەوەری گرینگ لە گەشەی پێوەندی نێوان ڕووسیا وئێران. ئەم بەڵگە وسەنەدە بۆ هەموو بوارەکانی هاوکاری دوو لایەنە لەوان وزە ، پیشەسازی، گەیاندن وگواستنەوە وکشت وکاڵ لەبەرچاودەگیردرێت.