تشرینی دووه‌م 25, 2024 18:36 Asia/Tehran

ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە دیداری هەزاران کەس لە چینە جوراوجورەکانی بەسیجی ئێران بە وتنی ئەوەی کە مەکتەب و بیرۆکە و باوەڕی بەسیجی لە سەر دوو بنەمای باوەڕ بە خوداو باوەڕ بە خۆ بوونە وتیشیان ئەم دوو تایبەتمەندیە هۆکاری زاڵ بوون بە سەر سیاسەت و پیلانی زاڵخوازیی جیهانی دەبێت.

حەزرەتی ئایەتوڵڵاخامنەیی، ڕێبەری باڵای شوڕشی ئیسلامی، بەسیجی بە رایه ل و تۆڕێکی فەرهەنگی، کۆمەڵایەتی و سەربازیی زانی و بە ئاماژەدان بە مانەوەی بەسیج بەهۆی ڕەسەنایەتی و ڕەگ و ڕیشەی لە ناسنامەی مێژوویی و ئێرانی، وتی: ئیمام نزیکەی ٣ هەفتە دوای گرتنی بنکه ی  سیخوڕی و هەڕەشەی ئەمریکا، لەگەڵ دروستبوونی بەسیج لە  پێنجی سه رماوه زی  ساڵی ١٣٥٨، ئەو هەڕەشە گەورەیەی کردە دەرفەتێکی گەورە و ئەم  شەجەرە پاکەی لە به ستینی کۆمەڵایەتی و کولتووری و سەربازی وڵاتدا چاند. 

 ڕێبەری  باڵای  شۆڕشی ئیسلامی ئێران  حاشا کردنی   توانایی  نەتەوەکان و بێ ڕێزی کردن بە نەتەوەکانیان  بە سیاسەتی  بەردەوامی  زالخوازان  زانی و وفەرموویان  بە پێی ئایەتەکانی قورئان فیرعەون  بێ ڕێزی بە   نەتەوەکەی خۆی  دەکرد   تا گوێڕایەڵی بن. چونکە   زاڵخوازان   سووکایەتی  بە نەتەوەکانی دیکە ش دەکەن   بۆ تاڵانکردنی خیروبیرو و سەرچاوەکانیان.

حه زره تی ئایه توللا خامنەیی بەسیجی بە دژی ئەم سیاسه تە زانی  و بە  ئاماژە  بە سووک کردنی  ئێران  بە تایبەتی لە سەردەمی قاجار و پەهلەویدا   ڕایگەیاند: لە دوای شەڕی جیهانی یەکەم تەنانەت ڕێگە بە شاندی ئێران نەدرا بۆ کۆنفرانسی پاریس؛ بێگومان شۆڕشی ئیسلامی  ئەو دۆخەی  گۆڕی  و سەربەرزیی نەتەوەیی  ئێرانی گەڕاندەوە.

ڕێبەری شۆڕش باسی  پووچەڵ کرانەوەی   پیلانگێڕیی   ئەمریکای کرد لە کۆتایی ده یه ی  هەشتاکاندا  لە دۆسیەی دابینکردنی یۆرانیۆمی سه دی ٢٠ وەک نموونەیەک لە  ڕۆڵگێڕانی ورەی  بەسیجی و فەرموویان : لە دۆخێکدا کە ئێران بۆ بەرهەمهێنانی  دەوا و دەرمان زۆر پێویستی بە یۆرانیۆمی ٢٠٪ بوو  ئەمریکییەکان، سەرەڕای ڕێککەوتنی فرۆشتنی ئه و یورانیومه که بە نێو بژیوانی  دوو سەرۆکی بەناوبانگی جیهان ئەنجامدرابوو، لە ناوەڕاستی دانوستانەکاندا، دەستیان کرد بە  پیلانگێڕی ، بەڵام  زانایانی به سجیی  ئێران، لەوانەش شەهید شەهریاری 20% یۆرانیۆمی  بەرهەم هێنا و ئەو پیلانەی کە بۆ تەسلیمبوونی ئێران پلانی بۆ داڕێژرابوو پووچەڵکرایەوە.

به ریزیان  وریا بوونەوە  لە هەمبەر  پیلانی ئەمەریکا بۆ وڵاتانی ناوچەکە و  ڕاوەستاوی  بە  فاکتەرێکی دیکەی بەهێزبوونی  بەسیج لە بواری سیاسی ناوبرد و وتی: ڕێگەی  ئەمریکا بۆ دەستەبەرکردنی بەرژەوەندییەکانی لە ناوچەکەدا بریتییە لە "ستەمکاری و  زاڵخوازی". یان " پاشا گه ردانی  و  پیلانگێڕی "  و ئانارشیسم لە وڵاتان دایە. ئایەتوڵڵا خامنەیی هەروەها ئاماژەی بە پرسی هەنووکەیی فەلەستین و لوبنان کرد و وتی: گەمژەکان نابێ وا بیر بکەنەوە کە بۆردومانی ماڵ و نەخۆشخانە و  شوینی کۆبوونەوەی خەڵک نیشانەی سەرکەوتنیان بێت.

کەس لە دونیادا ئەمە بە سەرکەوتن نازانێت.  ڕێبەری  باڵای شۆڕش بە جەختکردنەوە لەسەر ئەوەی کە دوژمن لە غەززە و لوبنان سەرەرای هەموو تاوانە جەنگییەکانی نەیتوانیوە سەرکەوتن بەدەست بهێنێت و سەرناکەوێت، ئاماژەی بەوەشکرد:  فەرمانی دەستگیرکردنی  نەتانیاهۆ  بەس نییە و دەبێت سزای لەسێدارەدان بۆ ئەو و ئەو تاوانبارانە دەربکرێت . 

به ریزیان  تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنیستی لە غەززە و لوبنانیان بە پێچەوانەی خواستی جەنایەتکاران  بە  بەهێزکردن و به گورتر بوونی  بەرخۆدان زانی و  فەرموویان : لاوی  دلێری  فەلەستینی و لوبنانی لە هەر چین و توێژێک، کاتێک دەبینێت  کە چە لە بەرەکانی شەڕدابێ  یان نەبێت  ، لە مەترسی مردن  و بوردمان    دایە  و ڕێگایەکی جگە لە  خەبات و بەرخۆدان   نیە  کەواتە گەمژە   دڕندەکارەکان  لە ڕاستیدا بە دەستی خۆیان پەرە بە بەرەی خوڕاگری  دەدەن.

سەرپەیڤ