سەربەرزی، حیکمەت و بەرژەوەندی؛ سێ بنەمای دانوستانی ئێران و ئەورووپاییەکان
وتەبێژی حکومەتی ئێران وتی: دانوستانی ئێران لەگەڵ سێ وڵاتی ئەورووپایی فەرەنسا، ئەڵمانیا و ئینگلیز بە لەبەرچاو گرتنی سێ بنەمای سەربەرزی، حیکمەت و بەرژەوەندی بەڕێوە دەچێ کە ڕێبەری شۆڕشی ئیسلامی سوور و پێداگرە لە سەریان.
فاتمە موهاجرانی بە ئاماژە بە بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی جێگرانی وەزیرانی دەرەوەی ئێران و سێ وڵاتی ئەورووپایی فەرەنسا، ئەڵمانیا و ئینگلیز وتیشی؛ وتووێژەکان سەبارەت بە پرس و بابەتی دوولایەنە، ناوچەیی ونێودەوڵەتی ، بیرڕاگۆڕینەوە لەبارەی قەیرانی مرۆیی لە کەرتی غەززە و لوبنان دەبێ. موهاجرانی ڕاشکاوانە رایگەیاند؛ هەر دانوستانێک پێویستی بە ڕێز و بەدیهێنانی متمانەیە و ستراتژیی ئێران، ڕاهاتنێکی بنیاتنەرە ، بەڵام بە داخەوە وڵاتانی ڕۆژاوایی و لە سەروویانەوە ئەمریکا، بە جاران ئەوەیان سەلماندووە کە پەیمانشکێنن.
دانوستانی نێوان ئێران و سێ وڵاتی ئەورووپایی فەرەنسا، ئەڵمانیا و ئینگلیز بڕیارە ڕۆژی هەینی لە ژێنێڤی سویسڕا بەڕێوەبچێ.