جەختی ڕێبەری باڵای شۆڕش لەسەر زۆر بوونی توانایی سەربازیی هێزە چەکدارەکان
فەرماندەی باڵای گشت هێزە چەکدارەکانی ئێران بەرز بوونەوەی ئاستی ئامادەیی و توانایی سەربازی بە گرینگترین ئەرکی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران ڕاگەیاند
حەزرەتی ئایەتۆڵڵا خامنەیی ئەمڕۆ چوارشەمە لە دیداری بەرپرسان و فەرماندەرانی هێزی دەریایی ئەرتەشی ئێران بە بەرز ڕاگرتنی ساڵڕۆژی حەوتی سەرماوەزی 1359 واتە 28 نوامبری 1980 و حیماسە خولقاندنی پاپۆڕی پەیکان لە دژی دوژمنی بەعس کە بە ڕۆژی دەریایی ناودێر کراوە ، هێزی دەریاییان لە جیهانی ئەمڕۆ دا بە هێزێکی گرینگ و دیاریکەر وەسف کرد .
ڕێبەری باڵای شۆڕش ئیسلامی ئێران بە ستایشی چالاکییەکانی بەشی جۆراوجۆری ئۆپەراسیۆنی، هەواڵگری، پشتیوانی، ئاوادانکاریی و داهێنان لە هێزی دەریایی ئێران وتی: ئامانجدار کردنی هێزە چەکدارەکانی ئێران بە تایبەت هێزی دەریایی لە هەموو چالاکییەکان و پلاندانان پێویستە لەسەر زیادکردنی ئامادەیی و توانایی سەربازی چڕ بێتەوە .
حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی بەرز بوونەوەی توانایی سەربازی بە هۆکاری بەرگرتن لە پەلاماری دوژمن زانی و فەرموویان :گرینگترین ئەرکی هێزە چەکدارەکانی ئێران پێشگرتن بە پەلاماری دوژمنە بۆیە پێویستە تیشک بخەیتە سەر چالاکی و توانایی سەربازی وڵات دەسەڵات لە بەر چاو و چاودێریکردنی بەدخوازانی ئێران بە شێوەیەک کە بەڕاستی هەست بکەن کە هەر جۆرە دەسدرێژکاریەک تێچووی قورس بۆیان دەبێت . ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران درێژەدان بە ئەرکی فەرمانبەریەتی دەریایی بە پێویست زانی و وتی: وەک پێشتر باس کرا، دەکرێ بە زمان و ئامێری هونەر ئەرکی چەند مانگەی کۆپاپۆڕی ٨٦ و وردەکارییەکانی بە بیروڕای گشتی ڕا بگەیەندرێت . لە سەرەتای ئەو دیدارەدا ئەمیری دەریادار ئێرانی فەرماندەی هێزی دەریایی ئەرتەشی کوماری ئیسلامی ئێران ڕاپۆڕتێکی لە بەرنامەکان و چالاکیەکانی ئەو هێزە لە بەشە جۆراوجورەکاندا ڕاگەیاند .