وتووێژی تەلەفوونیی وەزیرانی دەرەوەی سوریا و ئێران
سەیدعەبباس عەراقچی چالاکبوونەوەی سەر لە نوێی گرووپە تیرۆیستییەکان لە سووریای بە پلانێکی ئەمریکایی_زایۆنی زانی.
سەیدعەبباس عەراقچی وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە پێوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ بەسام سەبباغ وەزیری دەرەوەی سوریا سەبارەت بە دوایین ڕووداوەکانی سوریا و ناوچەکە بیرو ڕای گۆڕییەوە. وەزیری دەرەوەی سوریا ڕاپۆرتێکی لەبارەی ڕەوشی مەیدانی لە ناوچە باکوورییەکانی ئەم وڵاتەی دوابەداوی پەلاماری گرووپە تیرۆریستییەکان خستە بەردەست و جەختی کرد کە حکومەت و گەلی سوریا بە هەموو تواناوە هاتوونەتە مەیدان بۆ بەرەنگاربوونەوەی پەلامارەکانی گرووپە تیرۆریستییەکان و هەر وەک ڕابردوو تیرۆریستان و لایەنگرانیان ناکام دەکەن لە گەیشتن بە ئامانجە شەیتانیەکانیان. عەراقچی چالاکبوونەوەی گرووپە تیرۆریستییەکان لە سوریای بە پلانێکی ئەمریکایی- زایونی زانی دوابەدوای شکستەکانی ڕژێمی زایۆنی لە خۆڕاگری لە لوبنان و فەلەسیندا و جەختی کرد لەسەر بەردەوام بوونی پاڵپشتییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە حکومەت گەل و سوپای سوریا لەپێناو بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریستان و پاراستنی ئاسایش و پاوەجێی ناوچەکە.