پەیامی وتەبێژی وەزاڕەتی دەرەوە بە بۆنەی ڕۆژی نێودەوڵەتی ڕێزگرتن لە قوربانیانی پەلامارە شیمیاییەکان
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i433511-پەیامی_وتەبێژی_وەزاڕەتی_دەرەوە_بە_بۆنەی_ڕۆژی_نێودەوڵەتی_ڕێزگرتن_لە_قوربانیانی_پەلامارە_شیمیاییەکان
وتەبێژی وەزاڕەتی کاروباری دەرەوە لە ڕۆژی نێودەوڵەتی ڕێزنان لە قوربانیانی پەلامارە شیمیاییەکان بە بڵاوکردنەوەی پەیامێک وتی کە جەنایەتە جەنگیەکان بە تێپەڕبوونی کات وزەمان لەبیرناچنەوە
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 30, 2024 13:54 Asia/Tehran
  • پەیامی وتەبێژی وەزاڕەتی دەرەوە بە بۆنەی ڕۆژی نێودەوڵەتی ڕێزگرتن لە قوربانیانی پەلامارە شیمیاییەکان

وتەبێژی وەزاڕەتی کاروباری دەرەوە لە ڕۆژی نێودەوڵەتی ڕێزنان لە قوربانیانی پەلامارە شیمیاییەکان بە بڵاوکردنەوەی پەیامێک وتی کە جەنایەتە جەنگیەکان بە تێپەڕبوونی کات وزەمان لەبیرناچنەوە

ئیسماعیل بەقایی وتەبێژی وەزاڕەتی کاروباری دەرەوە بە بڵاوکردنەوەی پەیامێک لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئیکس نووسیی: لە ڕۆژی نێودەوڵەتی ڕێزنان لە قوربانیانی پەلامارە شیمیاییەکان بە نزامیان وکەسانی ناسەربازی ئێرانی کە لە ڕەوتی شەڕی داسەپاوی ١٩٨٠هەتا ١٩٨٨ بەهۆی چەکە شیمیاییەکانی دەکارهاتوو لەلایەن ڕژێمی سەدامەوە شەهید یا برینداربوونە ، ڕێزوحورمەتی خۆمان دەرئەبڕین .

وتیشی: جەنایەتی جەنگی بە تێپەڕێنی کات وزەمان لە بیرناچێتەوە. کەوایە ئێران هەروا سوورە وپیداگری دەکات لە سەر داواکاری "حەقیقەت ودادگەری' لە بارەی کۆمپانیەئاڵمانیاییەکان وکەسانی تر کە چالاکانە وئاگادارانە لە گەشە وپەرەپیدانی بەرنامەی چەکەمەنی شیمیایی عێراق بەشداریان کرد .