ئێران: شوناس و ئامانجی تیرۆریستان لە سوریا نەگۆڕاوە
وته بێژی وه زاره تی ده ڕه وه ی ئێران وتی: هه ڵسوکه وتی تاقمه تێرۆریستییه کان جیاوازه له ڕابردوو، به ڵام سروشت و ئامانجیان هیچ گۆڕانکاریه کی تیدانه کراوه
ئیسماعیل بەقایی لە پرێس کونفرانسی هەفتانەی خۆیدا وێڕای ئاماژە بە ڕووداوە تیرۆریستییەکانی سووریا، وتی: هەڵسوکەوتی تاقمە تیرۆریستییەکان جیاوازە لە ڕابردوو، بەڵام سروشت و مەبەستیان نەگۆڕاوە و تەکفیر یەکێک لە بنەما سەرەکییەکانیانە. بەقایی، ئاڵۆزیی لە سووریای لە ئەنجامی درێژبوونەوەی قەیرانی ئەم وڵاتە زانی و بە ئاماژەدان بەوەی کە ئامانجی ڕژێمی زایۆنی لە پشتیوانی لە تیرۆریستان، نائەمنی لە ناوچەکە و زیندووکردنەوەی پرسی دووبەرەکی لە نێوان وڵاتانی ئیسلامیدایە وتی:ئەمجارەیان وڵاتانی ئیسلامی وریان و پێویستی زمانێکی هاوبەش بۆ بەرەنگاربوونەوەی مەترسییەکانی تیرۆر لە جاران زیاتر دیارە. وتەبێژی دەزگای دیپلۆماسی ئێران وتی: هاوکات ڕێکەوتی ئاگربەست لە لوبنان و بەیاننامەی ئەمریکییەکان کە ڕایانگەیاندووە کە هیچ مەترسییەک لە لایەن تیرۆریستانەوە بۆ ئەمریکییەکان نییە،نیشاندەری جۆرێک لە هاوکاری نێوان تیرۆریستان لەگەڵ ئیسرائیل و ئەمریکا یە بە مەبەستی پەرەدانی قەیرانەکان لە سوریا.