عەراقچی چووبۆ قەتەر
سەیید عەبباس عەراقچی وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران لە مەڕ بەشداری کردن لە کۆبوونەویە دۆحە" دۆحە فروم" وکۆبوونەوەی ئاستانە لەبارەی سووریا چووبۆ دۆحەی پێتەختی قەتەر
عەراقچی وەزیری کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران بەیانی ئەمڕۆ شەممە ١٧ی سەرماوەزلە کۆتایی گەشتەکەی بۆ عێراق بەشداری کردن لە جڤێنی سێ لایەنەی وەزیرانی دەرەوەی ئێران ، سووریا وعێراق، بەغدای بەرەو دۆحە بەجیی هێشت.
عەراقچی لە دۆحەی قەتەرسەرباری دیدارەدوولایەنەکان لە جڤێنی دۆحە"دۆحە فروم" بەشداری دەکات. کۆبوونەوەی دۆحە بڕیارە لە ١٧و١٨ی سەرماوەز ڕۆژەکانی شەممەو یەکشەممە لە پێتەختی قەتەربەڕێووە بچێت.
عەراقچی ڕۆژی چوارشەممە لە پەراوێزی کۆبوونەوەی شاندی دەوڵەت ڕایگەیاند: لە دۆحە کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی ئاستانە بە هۆی بەشداری کردنی وەزیرانی دەرەوەی ئێران، تورکیا وڕووسیا لە کۆبوونەوەی دۆحە بەڕێوەئەچێت.