عەراقچی لەگەڵ میری قەتەردیداروچاوپێکەوتنی کرد
وەزیری کاروباری دەرەوەی وڵاتەکەمان کە بۆ بەشداری کردن لە جڤێنی فروم"ی" دۆحە" لەقەتەردایە ، لەگەڵ میری ئەم وڵاتە دیدارووتووێژی کرد
سەید عەبباس عەراقچی ڕۆژی شەممە ١٧ی سەرماوەز لە پەراوێزی جڤێنی فروم"ی" دۆحە لەگەڵ تەمیم بن حەمەد ئال سانی میری قەتەر دیداریکرد ولە بارەی پرس ومەسەلەی دوولایەنە وناوچە وبەتایبەت گۆڕانکاریەکانی سووریا باس ووتووێژی کرد. پیشتریش ، عەراقچی وهاکان فیدان لە پەراوێزژی کۆبوونەوەی فرومی دۆحە لەگەڵ یەکتر دیداروچاوپێکەوتنیان کرد وبیروڕایان گۆڕیەوە. ع
ەراقچی وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران ڕۆژی ڕابردوو هەینی ١٦ی سەرماوەز گەشتیی کردبۆ عێراق وسەرەتا لەگەڵ " فوادحسێن " هاوتای عێراقی خۆی ڕاوێژکاری کرد ودوای ئەویش دیدارگەلێکی لەگەڵ " محەممەد شیاع سودانی " سەرۆک وەزیران و" عەبدول لەتیف ڕەشید" سەرۆک کۆماری عێراق ئەنجام دا. لەدرێژەدا وەزیرانی کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران، کۆماری عێراق و کۆماری عەرەبی سووریا لە شوێنی وەزاڕەتی دەرەوەی عێراق لە بەغدا دیداروچاوپێکەوتنیان کرد.