کانونی یه‌که‌م 08, 2024 14:12 Asia/Tehran
  • هەناردەکارانی گەورەی گازی جیهان لە تاران کۆبوونەوە

کۆبوونەوەی وەزاڕەتیی ٢٦ مین کۆگەی وڵاتانی هەناردەکاری گاز بە سەرۆکایەتی وەزیری نەوتی کۆماری ئیسلامی ئێران لە تاران دەستیبەکارکرد

" موحسێن پاکنژاد" کە سەرۆکایەتی ئەم کۆبوونەوەیەومیوانداری لە وەزیرانی وڵاتانی هەناردەکاری گازی لەئەستۆدابوو، لە وتاردانێکدا دەستی دایە ڕاگەیاندنی مەبەست وئامانج وبەرنامەکانی ئەم کۆبوونەوەیە ودانی ڕاپۆرت لە کۆبوونەوەی کارناسیانەی وڵاتانی ئەندام لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا. لەم دەورەیەدا لە کۆبوونەوەکانی شەش وڵات لە ئاستی وەزیر وباقی وڵاتان لە ئاستی جێگران وکاربەدەستانی پایەبەرزی وەزاڕەتخانەکانی نەوت وگاز بەشداریان هەیە وهەروەهالەهەشت وڵاتی چاودێریش پێنج وڵات داگری کۆماری ئازەربایجان ، عێراق، موریتانی ، سینگال وموزامبیک هاتن بۆ تاران.٢٦ مین کۆبوونەوەی کۆگەی وڵاتانی هەناردەکاری گازلە رۆژی هەینی شازدەی سەرماوەز بەپێکهێنانی کۆبوونەوەکانی کارناسیانەی ئەندامان لە تاران دەستی بەکارکردووە؛ لەدوو ڕۆژی ڕابردوو کۆبوونەوەکانی کارناسیانەی جڤێنیی وەزیران لە هۆتێل سپیناس پالاسی تاران بەڕێوەچوو وجێگران وبەرپرسانی وەزاڕەتی نەوتی کۆماری ئیسلامی ئێران لە وتاردەرانی ئەم کۆبوونەوەیە بوون.سەتی ٧٠ی پاشەکەوتی گاز، سەتی چلی بەرهەمهێنان وسەتی ٤٧ی هەناردەکرانی گاز لە ڕێگەی هێڵی بووری وسەتی ٥١لە هەناردەکرانی ئیل ئین جی لە بەردەستی ئەندامانی ئەم کۆگەیە دایە. ئێران ، ڕووسیا ، قەتەر ، ئەلجەزایر، بولیوی ، میسر، گینەی ستوایی ، لیبیا، نیجریە ، تراینیدادوتوباگو، ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی وڤێنزۆئیلا ئەندامانی سەرەکی ئەم کۆگەیە ن.

 

سەرپەیڤ