کانونی یه‌که‌م 08, 2024 19:16 Asia/Tehran
  • بەقایی: بەرنامەی ئاشتیانەی ئێران لە ژێر چاودێریی ئاژانس دەچێتە پێشەوە

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی: بەرنامەی ئاشتیانەی ئەتۆمیی ئێران شەفافە و لە ژێر چاودێریی ئاژانسی نیودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمیی دەچێتە پێشەوە.

ئیسماعیل بەقایی هامانە سەبارەت بە قسەکانی بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی سەبارەت بە بەزربوونەوەی ئاستی تواناکانی ئێران لە بواری بەرهەمهێنانی یۆرانیۆمی ٦٠% پیتێندراو، وتیشی: قسەکانی رافائێل گرۆسی ئاماژە دەکاتە کردەوە و کارنامەی نابیناتنەری سێ وڵاتی ئەورووپایی فەرەنسا، ئەڵمانیا و بەریتانیا و هەروەها ئەمریکا لە ئەنجومەنی بڕیاردەران کە بە بێ هیچ پاساوێکی ئاوەزمەندانە یان بنەمایەکی یاسایی دەستیاندایە داڕشتن و پەسەنکردنی بڕیارنامەی دژ بە ئێران.

بەقایی هامانە بە ئاماژە بە سەفەری گرۆسی بۆ تاران و تەباییە ئەنجامدراوەکان لەسەر بەهێزتر کردنی هاوکاریی تەکنیکی نێوان ئێران و ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی وتی: گرۆسی بە چەن دەسپێشخەرییەوە سەردانی ئێرانی کردبوو، بەڵام ئەم سێ وڵاتە ئەورووپاییە و ئەمریکا بە سیاسەتی گوشار و کەڵکی نادرووست گرتن لە ئەنجومەنی بڕیاردەران، بوونە هۆی بێدەسکەوتبوونی هەوڵەکانی ئاژانس سەبارەت بە چالاکیی ئەتۆمیی ئاشتیانەی ئێران. 

سەرپەیڤ