کانونی یه‌که‌م 09, 2024 12:51 Asia/Tehran
  • پزیشکیان: ئەمە خەڵکی سووریان کە دەبێ لە بارەی داهاتووی وڵاتەکەیان بڕیاربگرن

سەرۆک کۆمار بە پیداگری لەسەر پێویستی وتووێژی نێوان چین وتوێژە جۆربەجۆرەکانی کۆمەڵگەی سووریا بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن،هیواداری دەربڕی کە تێکەڵچوونی سەربازی وتوندوتیژی هەرچی خیراتر کۆتایی پێ بێت هەتا خەرڵکی ئەم وڵاتە بتوانن لە جێگایەکی ئارام و بە دوور لە هەرجۆرە توندوتیژی ونیگەرانی ویا دەسوەردانی ڕۆخێنەری دەرەکی بۆ دیاری کردنی چارەنووسیی خۆیان بڕیارێک بگرن کە شایستەی خەڵكی گەورەی سووریایە.

پزشکیان هەروەها گرینگایەتی دابین کردنی ئەمنیەتی هەموو شارومەندانی سووری ودانیشتوان وپاڕاستنی شوێنە پیرۆزەکان وهەروەها نوێنەرایەتیە دیپلۆماتیک-کۆنسۆلیەکان بەپێی مافی نێودەوڵەتیان وەبیریان هێنایەوە ولەسەر درێژەی مشۆرخوازیە دیپلۆماتیکیەکانی ئێران لەگەل لایەنەکانی هاوپێوەند وهەروها ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە پێناوی یارمەتی گەیاندن بە سەقام وپاوەجیی دۆخ وپاڕاستنی پاوەجیی وسەقام وئاسایشی ناوچە پیداگرت.

سەرۆک کۆمار بە مەحکوم کردنی کاروکردەی ڕژێمی تیرۆری زایۆنی لە دەسدرێژی کردنەسەر خاکی سووریا، خوازیاری وشێاری هەموو لایەنە ناوخۆییەکان لەم وڵاتە وهەروەها وڵاتانی ناوچە لە بەرامبەر کەڵکی ناڕەوا وەرگرتنی ڕژێمی زایۆنی بۆ بەرەو پیشبردنی ئاواتە گەشەخوازانە ونایاساییەکانی خۆیان لە هەمبەرنەتەوەکانی ناوچە بێت.

 

 

سەرپەیڤ