کانونی یه‌که‌م 09, 2024 15:54 Asia/Tehran
  • قسەکانی وەزیری کاروباری دەرەوە لە بارەی گۆڕانکاریەکانی سووریا

وەزیری کاروباری دەرەوە لەبارەی گۆڕانکاریەکانی سووریاوتی: لە بارەی مەسەلەی سووریا وڕۆخانی حکومەتی بەشارئەسەد ، ئەوشتەی کە پەشوکێنەربوو ناتەوانی وناکارامەیی سوپای سووریا لە بەرامبەر گروپە چەکدارەکان وخیرایی گۆڕانکاریەکان کە دوور لە چاوەڕوانی بوو

وەزیری کاروباری دەرەوەی وڵاتەکەمان وتی: ئەگەرئێمە لە عێراق وسووریا شەڕمان نەکردایە ناچاربە شەڕلەگەڵیان لە ئێران دا بووین کەوایە ئێمە ناچاربووین کە بەدەر لە هەرێمی خۆمان لەگەڵ داعش شەڕبکەین هەتا لە لە هەڕێمی خۆمان لەگەڵ هەڕەشەی کەمتر ڕووبە ڕووبینەوە. لەڕاستی دا دەبێ بڵێن کە سەرکەوتن بەسەرداعش بەگشتیی ئاکام وئەنجام ودەستکەوتی سەردارشەهید حاج قاسم سلێمانی بوو کە ئۆپراسۆنی دژە داعشی ڕێبەرایەتی کرد. ناڕازیانی حکومەتی سوریا لە چین وتوێژی جۆربەجۆرن. وتیشی: هەمووکات هەڵوێستی ئێمە داکۆکی کردن لە وتووێژی نێوان حکومەتی سووریا وناڕازیانیان بووە ، ڕستەی "معارض مشهور"بەواتای نەیاری بەنێوبانگ"کە دوێنێ بەکارمان هێنا کەمێک درایە بەر باس ولێکدانەوە. بڕێک لە گروپە ناڕازیە سووریەکان لە ناو لیستی گروپە تیرۆریستەکانی ڕێکخراوی نەتەوەکان تۆمار کران وڕاستیەک کەلە ئارادایە ئەمەیە کە ناڕازیانی حکومەتی سووریا لە چین وتوێژی جۆربەجۆرن لەنێوان کوردەکانی باکووروباشووری سووریا وزۆر کەسی تر.  بەڕێز عەراقچی وتیشی: نیگەرانی هەموو ئەندامانی بەشداربوو لە کۆبوونەوەی دوێنێشەو ئەمە بوو کە نەکا سووریا بڕوات بەروپارچە پارچە کرانی ناوخۆیی ، نەکا داعش هەمدیسان بگەڕێتەوە.

وتیشی: لە کۆبوونەوەیەک کە هەمانبوو لەسەر پێویستی یەکپارچەیی خاکی سووریا ، نەگۆڕانی سنوورەکانی سووریا، یەکیەتی ویەکپارچەیی سووریا وئەمەکە وڵات نابێ ببێتە شوێنێک بۆ تیرۆریستەکان پیداگریمان کرد وخوازیاری ئەمەبووین کە دەسبەجێ تێکەڵچوونەکان ڕابگیردرێت ووتووێژی نێوان حکومەتی سووریا وناڕازیان دەسپیبێت . ئەمە داواکارێک بوو کە هەشت وڵاتی ناوچە کاتژمێر هەشت وسیی دەقە هێنایانە ئاراوە ، بەڵام گۆڕانکاریەکان زۆرخیراو دەستبەجییە. عەراقچی وتیشی : ئەگەر سوپای سووریا خۆڕاگری کردنا تەنانەت حەڵەبیش نەئەڕۆخا.

 

 

سەرپەیڤ