فەرمایشتەکانی ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی لە بارەی گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە
حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی، ڕێبەری مەزنی شوڕشی ئیسلامی لە دیدارێکدا لەگەڵ هەزاران کەس لە چین و توێژە جیاوازەکانی ئێران ، جەختیان کردکە ئێران بەهێزە و بەهێزتر دەبێت، هەروەها بەرەی خۆڕاگری پەرە دەستێنێت وتەواوی ناوچەکە زیاتر لە ڕابردوو دەگرێتەوە
حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی جەختی لەوە کردەوە، بە دڵنیاییەوە گەنجە دلێرەکانی سوریا هەڵدەستن و سەردەکەون؛ وەک گەنجانی عێراق کە ئەمریکییەکانیان دەرکرد، گومان لەوە نەکەن کە ئەمە ڕوودەدات و ئەمریکاش لە ناوچەکە لەلایەن بەرەی خۆڕاگرییەوە دەردەکرێت
ڕێبەری شۆڕش: ورەی خەڵکی بەرەی خۆڕاگری و ئەندامانی بەرەی بەرخۆدان کاتێک دلڕقیەکان دەبینن بەهێزتر دەبن و مەودای پەرەی خۆڕاگری فراوانتر دەبێت.
حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی جەختی لەوە کردەوە کە گەنجە دلێرەکانی عێراق بە هاوکاری و ڕێنمایی و فەرماندەیی و ڕێکخستنی شەهیدی خۆشەویستمان توانیان دوژمن لە شەقام و کۆڵانەکان دەربکەن ئەگینا ئەمریکییەکان لە عێراقیشدا هەر ئەو کارەیان دەکرد
ڕێبەری شۆڕش:پاوانخوازان و زلهێزەکان دوای ئەم ڕووداوانە لە سوریا خۆشحاڵن، پێیان وایە لەگەڵ ڕووخانی حکومەتی سوریا کە لاگری خۆڕاگری بوو ، بەرەی خۆڕاگری لاواز بووە، ئەوان زۆرلە هەڵە دان.
ڕێبەری شۆڕش :ئەوانەی پێیان وایە بەرەی خۆڕاگری بەم شتانە لاواز بووە، تێگەیشتنێکی دروستیان لە خۆڕاگری و بەرەی خۆڕاگری نییە
ڕێبەری باڵای شۆڕش : جەنایەتی دوژمن گومانەکان لەسەر دروستیی ڕێبازی خۆڕاگری لادەبات ، مستی بەهێزی حیزبۆڵڵا دوژمنی ناچار کرد دوای شەهیدبوونی سەید حەسەن داوای ئاگربەست بکات.
ڕێبەری شۆڕش: خۆڕاگری بڕوا و بڕیارێکی دڵیی و مەکتەبیە
ئایەتوڵڵا خامنەیی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران جەختی لەوە کردەوە کە ئەوەی لە سووریا ڕوویدا بەرهەمی پیلانێکی هاوبەشی ئەمریکی و زایۆنیستییە و حکوومەتێکی دراوسێی سووریاش ڕۆڵی تێدا هەیە