ڕێبەری شۆڕش: ڕووداوەکانی سوریا بەرهەمی ژووری فەرمانی هاوبەشی ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنیستییە
ڕێبەری شۆڕشی ئیسلامی بە "ڕوونکردنەوەی ڕووداوەکانی سوریا، نیشاندانی لۆژیکی بوونی ئێران لەم وڵاتە، شیکردنەوەی ڕەوتی داهاتووی ڕووداوە ناوچەییەکان و دەربڕینی وانە و پەندەکانی ڕووداوەکانی سوریا"، جەختی لەوە کردەوە: ئەم ڕووداوانە بەرهەمی پیلانێکی ئەمریکی-زایۆنیستین.
ئایەتوڵڵا خامنەیی ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە دیدارێکدا لەگەڵ هەزاران کەس له خه لکی ئێران وتی: ڕووداوەکانی سوریا بەرهەمی ژووری فەرمانی هاوبەشی ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنیستییە وپەرەی خۆڕاگریی ئەم وڵاتە دەگرێتەوە بەڕێزیان وێڕای ئاماژە بە ڕۆڵی ئاشکرای حکومەتێکی دراوسێی سووریا لە و ڕووداوگەلە وتیان سەرەڕای ئەوە نیشانەگەلێکی زۆر هەن کە نیشان ئەدات پیلانگێڕ و داڕێژەی ڕووداوەکان ژووری فەرمانی سەرەکی ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنیستییە. ڕێبەری شۆڕش ڕەفتاری زایۆنیستەکان و ئەمریکییەکان لەگەڵ ڕووداوەکانی ئەم دواییەی سوریا یا ن بە یەکێک لەو بەڵگانە ناوبرد و فه رموویان ئەگەر ئەوان داڕێژەری ڕووداوەکانی سوریا نەبوون، بۆچی بە پێچەوانەی وڵاتانی دیکە بێدەنگ نەبوون ، و بە بۆردومانکردنی سەدان ناوەندی ژێرخانی، فڕۆکەخانە، ناوەندی توێژینەوە، ناوەندەکانی ڕاهێنانی زانستی و ناوچەکانی تری سوریا لە ڕاستیدا دەستوەردانیان لە ڕووداوەکانی ئێستادا کردووە؟
حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی ئامانجی ئەو پەلامارکارانەی کە لە باکور و باشوورەوە هەوڵی دەستبەسەرداگرتنی زەویەکانی سوریا دەدەن بە جیاواز زانیو وتیان : لەم نێوەدا ئەمریکا هەوڵی بەهێزکردنی پێگەی خۆی دەدات، بەڵام کات دەریدەخات کە هیچیان بە ئامانجەکانیان ناگەن و بێ گومان ناوچە داگیرکراوەکانی سوریا لەلایەن گەنجە دلێرەکانی سوریاوە ئازاد دەکرێن.
بەڕێزیان به خستنەڕووی پرۆسەی ڕووداوەکانی داهاتووی ناوچەکە، جەختی لەوە کردەوە کە بە یارمەتی خوداوەند ئەمریکا لە لایەن بەرەی خۆڕاگرییەوە لە ناوچەکە دەردەکرێ و وتی: زلهێزەکان پێیان وایە کە بەرەی خۆڕاگری لە دوای ڕووخانی حکومەتی سوریا کە لایه گری خوڕا گری بوو لاواز بووە ، بەڵام زۆر لە هەڵەدان .چونکە تێگەیشتنێکی دروستیان لە بەرخۆدان و بەرەی خۆڕاگری نییە.
ڕێبەری شۆڕشی ئیسلامی بەهێزبوونی حیزبوڵڵا، حەماس، جیهادی ئیسلامی و هێزەکانی دیکەی فەلەستینی لەژێر فشاری ١٤ مانگی ڕابردوودا بە نیشانەی ئەم ڕاستییە زانی و زیادی کرد: موسیبه ته کان و لەدەستدانی سەید حەسەن نەسروڵڵا زۆر قورس بوو، بەڵام دەسەڵات و توانای حزبوڵڵا بەهێزتر بوو و دوژمن بە بینینی ئەم ڕاستییە، هەوڵی ئاگربەستی دا .
حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی جەختی لەوە کردەوە کە چونکە پەرە گرتنی خۆڕاگری لە هەموو ناوچەکان دەرئەنجامی /یەکلاکردنه وەی فشار و تاوانەکانی دوژمنان دەبێت، فەرموویان: ئەو شرۆڤەکارە نەزان و بێ ئاگادارانەی کە ئەم ڕووداوانە بە هۆی لاواز بوونی ئێران دەزانن، پێویستە لەوە تێبگەن کە ئێران بەهێزە و بەهێزتریش دەبێت .
ڕێبەری شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە کۆتایی قسەکانیدا خەڵکی ئێرانیان ئامادەی گوره پانه که زانی و جەختیان لەوە کردەوە: بە یارمەتی خودا، ڕەگ و ڕیشەی زایۆنیزم و هاوپەیمانە ڕۆژئاوا ییەکانی لەم ناوچەیەدا لەناو دەچێت.