جەختی وەزیرانی دەرەوەی ئێران و قەتەر لە سەر ڕاگرتنی پەلامارەکانی سەر سووریا
کانونی یهکهم 12, 2024 19:25 Asia/Tehran
وەزیرانی دەرەوەی ئێران و قەتەر جەختیان کرد لەسەر پێویستی هەوڵ و گرتنە بەری هەڵوێستێکی جیدی بۆ ڕاگرتنی پەلامارەکانی ڕژێمی زایونی بۆسەر ژێرخانەکانی سووریا و داگیرکردنی سەرزەوینگەلێکی زۆرتر لەو وڵاتە دا .
سەید عەباسی عێراقچی و شێخ محه ممه د بن عەبدوڵڕەحمان ئال سانی سەرلەبەیانی ڕۆژی پێنجشەمە لە پەیوەندیەکی تەلەفوونیدا سەبارەت بە درێژەی وتووێژەکانی دوو یان چەن لایەنە لە پەیوەندی لە گەڵ ڕووداوەکانی سورویا بە ئامانجی یارمەتی دان بە دامەزراندنی سەقام و پێکهاتنی سیستمێکی سیاسی گشتداگر لە سووریا بیروڕایان گۆڕیەوە .