ئایەتوڵڵا خامنەیی : پاوانخوازان و زلهێزەکان پێیان وایە بەرەی خۆڕاگری لاواز بووە، ئەوان زۆرلە هەڵە دان
کانونی یهکهم 13, 2024 15:36 Asia/Tehran
ڕێبەری شۆڕش : پاوانخوازان و زلهێزەکان دوای ئەم ڕووداوانە لە سوریا خۆشحاڵن، پێیان وایە لەگەڵ ڕووخانی حکومەتی سوریا کە لاگری خۆڕاگری بوو ، بەرەی خۆڕاگری لاواز بووە، ئەوان زۆرلە هەڵە دان.
ئایەتوڵڵا خامنەیی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران جەختی کرد : ئەوانەی پێیان وایە بەرەی خۆڕاگری بەم شتانە لاواز بووە، تێگەیشتنێکی دروستیان لە خۆڕاگری و بەرەی خۆڕاگری نییە.