کانونی یه‌که‌م 19, 2024 09:37 Asia/Tehran
  • وەزیرانی دەرەوەی ئێران ومیسرپیداگریان کردلە سەر پێویستی ڕاگیرانی بەرەکوژی وجینوسایدی فەلەستینیەکان

وەزیرانی کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران ومیسر لە پەراوێزی کۆبوونەوەی وەزیرانی ڕێکخراوی هەشت وڵاتی ئیسلامی ڕوولە گەشە-دی هەشت دیداروچاوپێکەوتنیان کرد

"سەییدعەبباس عەراقچی وەزیری کاروباری دەرەوەی وڵاتەکەمان لە دیداروچاوپێکەوتنی " بەدرئەبدولعاتی" وەزیری کاروباری دەرەوەی میسر بە ڕێزگرتن لە نیازپاکی میوانداریەتی وبەڕێوەبردنی سەرکەوتووانەی کۆبوونەوەی وەزیرانی دی هەشت هیواداری دەربڕی کە جڤێنی سەرۆکانی ئەم ڕێکخراوەیەش بەدەس ڕاگەیشتن بە ئەنجام وئاکام گەلێک لە پیناوی بەرژوەندی وڵاتان ونەتەوەکانی هەموو وڵاتانی ئیسلامی ڕوولە گەشە وجیهانی ئیسلام سەرکەوتووانە بێت.

دوولایەن بە ئاماژەدان بە پلە وپیگە ودەوری گرینگ وکارێگەری دوو وڵات لەناوچە وجیهانی ئیسلام، لە سەر پێویستی پەرەپیدانی ئاستی هاوکاری وڵاتانی ئەندام لە چوارچیوەی دی هەشت بەتایبەت چالاک کرانی ئەم ڕێکخراوەیە لە بوارەکانی ئابووری پیداگریان کرد. عەراقچی بە دەربڕینی هیواداری سەبارەت بە کارتێکەری هەرچی زیاتری سەرۆکایەتی میسر لە سەر چالاک کرانی ڕێکخراوی دی هەشت ، ئامادەیی کۆماری ئیسلامی ئێرانی بۆ یارمەتی گەیاندن بە میسرلەم پیناوە ڕاگەیاند.

عەراقچی وعەبدولعاتی ویڕای لێکدانەوەی گۆڕانکاریەکانی ناوچە بە چڕبوونەوە لە سەر گەشەی ڕادەی دەسدرێژکاریەکان وجەنایەتەکانی ڕژێمی زایۆنیستی لە غەززە ولوبنان بە سووریا هاوهزری وڵاتانی کارێگەری ناوچە بەتایبەت ئێران ومیسری بۆ ڕاگرتنی ئەم دەسدرێژکاریانە وپیشگیری لە بەرزبوونەوەی ئاستی ئاڵوزیەکانی بە زەروری وپێویست زانی ولەسەر پێویستی بەردەوامکرانی هەوڵ وتەقالابۆ ڕاگرتنی جینوسایدی فەلەستینیەکان وناردنی خێرای یارمەتیە مرۆڤدوستانەکان بۆ خەڵکی بێ دەرەتانی فەلەستین لە غەززە پیداگریان کرد.

 

 

سەرپەیڤ