پزیشکیان لە کۆبوونەوەی دی هەشت: ڕۆژئاوای ئاسیا بەتایبەت غەززە چواردە مانگە کە کەوتووەتە بەر پەلامارەکانی ئیسرائیل
سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران لە وتاردانیکدا لە کۆبوونەوەی دی هەشت لە قاهیرە وتی: زیاتر لە ١٤ مانگە کە ڕۆژئاوای ئاسیا بەتایبەت غەززە کەوتووەتەبەر پەلامارەکانی ئیسرائیل .
مەسعودپزیشکیان سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران کە بەمەبەستی بەشداری کردن ووتاردان لە کۆبوونەوەی سەرۆکانی گروپی دی هەشت دوێنێ چوارشەممە چووبۆ قاهیرەی پێتەختی میسر، نێوەڕووی ئەمڕۆ پێنجشەممە لە وتاردانەکەی دا لەم کۆبوونەوەیەدا هەروەها ڕایگەیاند: ئەرکی ئێمە گرتنی بڕیاری کارێگەر وشوێندانەرە بۆ پیشگیریکردن لە زیان وخەسارلەڕێگەی هاوکاریە هاوبەشەکان دا .
وتیشی: دەبێ لەپێوەندی بازرگانی پیداچوونەوە بکەین ولەسەر کەڵک وەرگرتن لە تازەلاوان وگەنجان چڕبینەوە. سەرۆک کۆمار وتیشی: ئێران بۆ گەیشتن بە مەبەست وئامانجی بەرزی خۆی لەهەرجۆرە بەرنامەی گەشە بۆ تازەلاوان لەوان پڕۆژەکانی تازەلاوان ووەبەرهێنەران لە چالاکیە گەورە وبچوکەکان پشتیوانی دەکات. ناوبراو وتی:
گروپی دی هەشت لە تاران دەتوانێ بۆ گەشەی چالاکیی گەنجان وتازەلاوان کاروچالاکی بکات. ١١هەمین کۆبوونەوەی سەرۆکانی هەشت وڵاتی ئیسلامی ڕوولە گەشە بە ناوی گروپی دی هەشت ئەمڕۆ پێنجشەممە لە قاهیرەی پێتەختی میسر بۆ ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ گۆڕانکاریەکانی ئابووری وسیاسی جیهانی ئیسلام پێکهات. مژاری کۆبوونەوەی ئەم ڕێکخراوەیە" وەبەرهێنان لەسەر گەنجان وپشتیوانی وداکۆکی کردن لە ناوەندە ئابووریە بچوک ومام نێونجیەکان : شکڵ وشێوازدان بە ئابووری داهاتوو" وەکوو مژاری مێحوەری ئەم کۆبوونەوەیە دیاری کراوە.