کانونی یه‌که‌م 19, 2024 20:33 Asia/Tehran
  • پەیامی سەرۆک کوماری ئێران بە بۆنەی شەوی چلە

سەرۆک کوماری ئێران لە پەیامێکدا بۆ ئێرانیەکان بە بونەی شەوی چلە ئەم بۆنە کەوناراییەی بە بیانیویەک زانی بۆ هاودڵی و لێک نزیککردنەوەی دڵەکان.

مەسعودی پزشکیان سەرۆک کوماری ئیسلامی ئێران لە پەیامێکدا بۆ ئێرانیەکان بە بۆنەی شەوی چلە نووسی  ئەمڕۆ زیاتر لە هەر شتێکی دیکە  پێویست بە وتووێژ و هاودڵی و هاوڕێیەتیە و ئەو هاودڵیانە لە ناو دڵی بنەماڵەکاندا پێک دێت . 

سەرۆک کۆماری ئێران زیادی کرد: درێژترین شەوی ساڵ باشترین بیانووی هاوسۆزی و قسەکردن و گوێگرتن و لابردنی ناڕەحەتیەکان و ناکۆکیەکان و لێکنزیک کردنەوەی دڵی ئێرانییەکانە.

بنەماڵەی گەورەی ئێران شەوی یەڵدا وەک درێژترین شەوی ساڵ بۆ قسەکردن و پێکەوە بوون بەسەر دەبەن؛ ئەم شەوەی کە هەموو پێکەوەین  تۆزی دڵتەنگی لە دڵمان لادەبات، چونکە ئێرانییەکان پێیان وایە کە ڕووناکی لە پشت یەڵدا هەیە.

سەرپەیڤ