کانونی یه‌که‌م 20, 2024 17:19 Asia/Tehran
  • ڕەتکرانەوەی بانگەشەی بێ بنەما ودۆژمنکارانەی ئینگلیزو ئوسترالیا لەلایەن ئێرانەوە

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئەو  بانگەشانەی وا لە ڕاگەیاندنە هاوبەشەکەی وەزیرانی دەرەوە و بەرگریی ئوسترالیا و ئینگلیز  سەبارەت بە تاران باس کراون ، بە بێ بنەماو ناڕاست زانی و بە درۆی خستنەوە.

«ئیسماعیل بەقایی» ڕۆژی هەینی، لە ھەڵوێستێکی میدیاییدا ، تیشکی خستە سەر داکۆکیی بەردەوامی  ئینگلیزو ئوسترالیا لە کرداری نایاسایی، تاوانکاری و دەستدرێژییەکانی ڕژێمی زایۆنی لە فەلەستینی داگیرکراو و ناوچەی ڕۆژئاوای ئاسیاو، گەلەکۆمەو هەڵوێستی یەکلایەنەیانی لە بەرامبەر ھەڵمەتی  بەرگریکارانەی  ئێران  دوابەدوای  دەستدردرێژکارییەکەی ئیسرائیل بۆ سەر باڵوێزخانەی ئێران لە  دیمەشقی شەرمەزار کردو پێی داگرت: ھەڵمەتی بەرگریکارانەی ئێران لە قەواخی «وەعدەی سادقی یەک و  دوو»  بە تەواوی لەگەڵ بنەمای بەرگریی ڕەوادا یەک دەگرێتەوەو ھاوتەریب لەگەڵ مافی نێونەتەوەیی و جاڕنامەی  نەتەوە یەکگرتووەکان دا ئەنجامی گرتووە.

«بەقایی» وتیشی: سەرچاوەو ھۆکاری سەرەکیی ناسەقامگیری لە ناوچەی ڕۆژئاوای ئاسیا، بەردەوامیی داگیرکاری و فراوانخوازیی ڕژێمی زایۆنییە کە هەموو جارێک بە پشتیوانیی هەمە لایەنەی  ئەمریکا، ئینگلیز ، ئوسترالیا و هەندێکی تر  لە وڵاتانی  ڕوژئاوا ئەنجامی گرتووەو لە ماوەی 14 مانگی ڕابردوو خۆی لە ژینۆسایدی گەلی فەلەستین و دەستدرێژیی بۆ سەر  لوبنان و سووریا و یەمەندا بینیوەتەوە. بێ ھیچ گومانێک وا ھەڵدەگرێ ئینگلیزو ئوسترالیاولایەنگرانی دیکەی ئەم ڕژێمە بە ناوی هاوبەش و هاودەستی  تاوانە قێزەونەکانی ئیسرائیل وەڵام بدەنەوە.

سەرپەیڤ