ئێران: پێوەندییەکی ڕاستەوخۆمان لەگەڵ لایەنی دەسەڵاتداری سوریا نییە
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی: ئێمە هەر لە زووە لەگەڵ لایەنەکانی بەرهەڵستکاری سوریا لە پێوەندیدا بووین و وتوومانە کە چوونی ئێران بۆ سوریا بە مەبەستی پێشگری بە پێشڕەویی داعش و دزەی تیرۆر بۆ نێو وڵاتای ناوچەکە بووە، بەڵام ئێستاکە پێوەندییەکی ڕاستەوخۆمان لەگەڵ لایەنی دەسەڵاتداری سوریا نییە.
ئیسماعیل بەقایی کاروباری ناوخۆیی سوریای بە بابەتێکی پێوەندیدار بە خودی خەڵکی ئەم وڵاتەوە زانی و ڕاشکاوانە رایگەیاند: خۆوەردانی ئەمریکا لە کاروباری وڵاتانی دیکە، ئاڵۆزی و نائەمنی نەبێ، دەسکەوتێکی دیکەی نییە.وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران هەروەها سەبارەت بە لابردنی خەڵاتی ئەمریکا بۆ گرتنی "ئەبوومحەممەد جۆلانی"، فەرماندەری گرووپی چەکداری تەحریروشام وتی: بە پێی ئەزموونەکان تیرۆر و لیستی بانگەشەکراوی ئەمریکا لەم بارەوە، ئامرازێکە بۆ دابین کردنی ئامانجەکانی کۆشکی سپی؛ هەنگاوێک کە لە باری مافەوانییەوە، هیچ بایەخێکی نییە و پیشاندەری پێوەرە دووفاقییەکانی واشینگتۆنە و بەس.
بەقایی وتیشی: ئەوە گرینگە کە سوریا نەبێ بە شوێنێک بۆ گەشەی تیرۆریزم و هەموو وڵاتان بگەنە تەبایی لەسەر ئەوەی کە هەر چەشنە ئاڵۆزی لە وڵاتانی ناوچەکە، بازنەی بۆ وڵاتانی دیکەی ناوچەیش بڵاو دەبێتەوە.