کانونی یه‌که‌م 30, 2024 16:42 Asia/Tehran
  • دیداری وەزیری دەرەوەی عومان و پزشکیان

سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران لە دیداری وەزیری دەرەوەی عومان، ڕوانگە و ستراتیژیی کرداریی ئێرانی بە پەرەپیدانی ئاشتی و ئاسایش لە ناوچەکە و لە نێو هەموو وڵاتانی ئیسلامی زانی و خوازیاری پێوەندی و چالاکیی زیاتری ئێران و عومان لەم بوارەدا بوو.

مەسعوود پزشکیان نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە دیداری وەزیری دەرەوەی عوماندا پێوەندییەکانی دوو وڵاتی بە کۆن، نزیک و هاوڕێیانە وەسف کرد کە لە گۆرەپانی جۆربەجۆردا و لە ئاستی جیاوازدا بەربڵاوتر بووە ، وتیشی: بەردەوامبوون و پەرەپێدانی زیاتری ئەم پیوەندییە بەسوود و بنیاتنەرانە بۆ کۆماری ئیسلامیی ئێران گەلێک گرینگە.

سەرۆک کۆماری ئێران بە ئاماژە بەوەی کە سیاسەتی دەرەوەی حکومەتی ئێران لە سەر بنەما و بنچینەی پەرەپێدانی پێوەندییەکان و  بتەوتر کردنی هاوکاری لەگەڵ وڵاتانی ئیسلامی، دراوسێ و دۆستماندا دانراوە، و لەم نێوانەدا عومان پێگەیەکی بەرز و جیاوازی هەیە، ڕاشکاوانە ڕایگەیاند: ئەوەی کە وڵاتانی ناوچە و گەلانی موسڵمان ناکۆکی لە بەینیاندا هەبێ و جەنایەتکارێکی وەک ڕژێمی زایۆنی ئەو ڕەوشە بۆ زەبردان لەم وڵاتانە دەقۆزێتەوە، بە هیچ لەونێ شیاو و قەبووڵکرا نییە.

وەزیری دەرەوەی عومانیش لەم دیدارەاد پێوەندییەکانی ئێران و عومانی بە سەرچەشنێک لە پەرەپێدانی هاوکاری لە سەر بنەمای هاوڕێیەتی و متمانەی بەرامبەر زانی و وتی: پەرەپێدانی پێوەندییەکان لەگەڵ ئێران لە سەر بنەمای ڕێز و متمانەی بەرامبەر یاسایەیەکی نەگۆڕە بۆ عومان و من بەش بەحاڵی خۆم لە وەزارەتی دەرەوەی عومان هەوڵێکی بەربڵاو دەدەم بۆ بەکردەوە جێبەجێ کرانی پلان و ستراتژییە هاوبەشەکانی دوو وڵات. 

سەرپەیڤ