عەراقچی: سەفەری وەزیری دەرەوەی عومان بۆ تاران بەجێ بوو
وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران ئەمڕۆ لە کۆبوونەوەیەکی ڕۆژنامەوانی هاوبەش لەگەڵ وەزیری دەرەوەی عومان لە تاران بە ئاماژە بەوەی کە کۆمسیۆنی هاوبەشی ئێران و عومان مانگی داهاتوو لە مەسقەت بەڕێوە دەچێ ،وتی: سەفەری وەزیری دەرەوەی عومان بۆ تاران سەفەرێکی زۆر بەجێ و لە کاتی خۆیدا بوو.
سەید عەباس عێراقچی وتی: ڕادەی بازرگانی نێوانی ئێران و عومان لە ساڵی ١٤٠٢ لە چاو ساڵی ١٣٩٩ زیاتر لە سێ هێندە زیادی کردووە. ناو براو وتیشی ڕادەی بازرگانی ئێران و عومان لە ساڵی ڕابردوو دوو و نیو ملیار دۆلار بووە. وەزیری دەرەوەی ئێران وتیشی: پەیوەندییەکانی ئێران و عومان لە بواری جۆر بە جۆری سیاسی ئابووری و فەرهەنگی ڕووی لەپەرە ناوە و ئێمە بەردەوام وتوو وێژ و ڕاوێژێکی بەسوودمان پێکەوە هەبووە.
عەراقچی لە درێژەدا لە وەڵام بە پرسیارێک سەبارەت بە ئەوەی کە ئایا وەزیری دەرەوەی عومان لە کاتی سەفەری بۆ تاران هەڵگری پەیامی وڵاتی سێهەم بۆ وێنە ئەمریکا بۆ ئێران بووە ، وتی: حکوومەتی عومان بەردەوام ئامادە بووە بۆ یارمەتیدان بە باشتربوونی پێوەندییەکانی ئێران لەگەڵ ژمارەیەک لەم وڵاتان و لە کاتی پێویستیش پێوەندی دامەزراوە.
عەراقچی هەروەها وتی: لە وتووێژ و ڕاوێژەکانی ئەمڕۆ سەبارەت بە پرسە ناوچەیەکان لەوان سەبارەت بە پێویستی ڕاگیردران و وەستاندنی جەنایەتەکانی ڕژێمی زایۆنی لە غەززە و هەروەها هەوڵی ئەم ڕژێمە بوو داگیرکردنی بە شێوکی زۆرتر لە خاکی سووریا و پەلامارە بەربڵاوەکانی بۆ سەر دامودەزگە و داڕشتە بنەڕەتییەکانی سوریا بیروڕامان گۆڕییەوە و هەردوو لایەن لەسەر ئەم مەسەلەیە سوور بووین کە دەبێ هەرچی خێراتر پەلامارەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر غەززە کۆتایی بێت.
وەزیری دەرەوەی ئێران وتی کە ئێمە خوازیاری دامەزرانی ئارامی و ئەهوەنی لە سووریاداین. وەزیری دەرەوەی عومانیش لەم پرێس کۆنفرانسەدا وتی لە کاتی سەفەر بۆ تاران هەڵگری پەیامێکی نووسراوە لە لایەن سوڵتانی عومانەوەم بۆ جەنابی پزشکیان. ئەم پەیامە لە چوارچێوی درێژەی وتووێژ و ڕاوێژەکانی دوو وڵات و بەردەوام بوونی پێداگریمان لەسەر پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان دوو وڵاتە.
ناو براو هەروەها وتیشی: لە کاتی دیدار لەگەڵ جەنابی عێراقچی جەخت کراوە لەسەر پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان دوو وڵاتی ئێران و عومان، هەروەها بەردەوامکردنی وتووێژ و ڕاوێژەکانمان سەبارەت بە پرسە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان.