دوژمنان هێشتا لە دەسەڵاتی ڕاستەقینەی ئێران تێ نەگەیشتوون
فەرماندەی گشتیی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران وتی: خۆڕاگری بیروکە و هزر و فەرهەنگێکە کە هەرگیز لاواز نابێت، بەڵام لە دوای ئۆپەراسیۆنی "باهۆزی ئەقسا" ئەم خۆڕاگرییە بەهێزتر و بەربڵاوتر و قووڵتر بووە.
سەرلەشکەر سەید عەبدولڕەحیم موسەوی، لە ساڵیادی شەهیدبوونی قاسم سولەیمانیدا، بە بەرز ڕاگرتنی یادی ئەو شەهیدە گەورەیە، وتی: دوژمنان دەیانەوێت وا بنوێنن کە خۆڕاگری لاواز بووە ، بەڵام خۆڕاگری نەک هەر هەرگیز لاواز نەبووە و نابێت ، بەڵکو بەهێزتر و بەربڵاوتر و فراوانتر و قووڵتر بووەتەوە، سەرلەشکەر مووسەوی وتی ئەو بانگەشەگەلەی کە دوژمنان سەبارەت بە دەسەڵاتی سەربازی ئێران دەیکەن ڕاست نین، وتیشی : لەسەدا سەد دەسەڵاتی سەربازی کۆماری ئیسلامی ئێران هێشتا دەستی لێ نەدراوە و زۆرێک لە تواناکانی خۆی نیشان نەداوە و ئەمەش لە کاتێکدایە کە دوژمنان زۆر شت نازانن و هیچ هۆکارێکیشی نییە کە بزانن .فەرماندەی گشتیی ئەرتەش بە وتنی ئەوەی کە ئەو بانگەشانەی وا دوژمنان لە داهاتوودا دەیکەن ده رباره ی سەرکەوتنی ڕژێمی زایۆنیستیە وتیشی کوشتنی ژنان و منداڵان و وێرانکردنی نەخۆشخانەکان و ماڵ و قوتابخانەکان و کوشتنی خەڵکی مەدەنی سەرکەوتن نییە و ئەگەر بڕیار بێ دوو خشتە بۆ سەرکەوتنەکان و شکستەکان بنوسین ، بە دڵنیاییەوە زایۆنیستەکان و ڕژێمی زالخواز دەبێ لە خشتەی شکستدا بنووسرێن.