کانونی دوھەم 01, 2025 19:21 Asia/Tehran

ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە دیداریدا لە گەڵ کۆڕێک لە بنەماڵەکانی شەهیدانی بەرگری له حەرەم وخۆڕاگری جەختیان کرد بنکەکانی ئەمریکا لە سوریا لە ژێر پێی لاوانی سووری لەناو دەچن

حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران سەرلە بەیانی ئەمڕۆ لە پێنجەمین ساڵڕۆژی شەهادەتی سەردارقاسم سولەیمانی لە دیداری بنەماڵەی  سەردار و کۆڕێک لە بنەماڵەکانی شەهیدانی بەرگری حەرەم و شەهیدانی خوڕاگری وێڕای ئاماژە به  ساز کرانی یەک بە دوای یەکی  بنکەی ئەمریکی لە سوریا فەرموویان دەسدرێژکار دەبێ  لە خاکێک کە هی نەتەوەیەکی دیکە یە بڕواتە دەرەوە  ئەگینا دەر دەکرێت  بویە  بنکە کانی ئەمریکایش  بێ گومان لە ژێر پێی لاوانی سووریدا  لەناو دەچن .

بەڕێزیان  بەردەوام بوونی مانەوەی  داگیرکەران لە سوریایان بە نامومکین زانی  و وتیان  سوریا هی خەڵکی سوریایە و دەسدرێژکارانی خاکی سوریا  بێ گومان ڕۆژێک لە هەمبەر  هێزی لاوانی دلێری سووری  ناچار بە پاشەکشێ دەبن .

ئایەتوڵڵا خامنەیی هەروەها بە جەخت کردن لەسەر  سەرکەوتنی دەرنگ یان زووی  نەتەوەی سووریا بەسەر داگیرکەراندا و  مانەوە و بەردەوام بوونی خۆڕاگری یەمەن فەلەستین و لوبنان فەرمویان لوبنان و یەمەن هێمای خوڕاگرین    به رخودان ئەگەرچی بریندار بووە  بەڵام   بەچوکدا نەهاتووە و لە ئەنجامیشدا سەر دەکەوێ .

ڕێبەری باڵای شوڕشی ئیسلامی ئێران  هەروەها  بە شیکردنەوەی  بڕێک لە تایبەتمەندیەکانی کەسایەتی و  ئاکاری حاجی قاسم سولەیمانی  وتیان  دەبێ بە وانە وەرگرتن لە و تایبەتمەندی و ئاکار و ڕەفتارەی  سەردار سوڵەیمانی لە ڕێبازی  ئامانجی  سەرەکی  مەکتەبی سوڵەیمانی  واتە  وەدی هاتنی  ئیسلام و قورئان  هەنگاو هەڵبگیردرێت .

ڕێبەری باڵای شوڕشی  ئیسلامی ئێران وەبیریشیان هێنیایەوە کە ئامانجی سەرەکی  ئەمریکا لە داگیرکردنی ئەو  دوو وڵاتە  ئێران بوو  بەڵام ئەو گەورە پیاوە شەریف و  ڕاستبێژە بە بێ ترس  لە  زلهێزیی بە ڕواڵەتی ئەمریکا چووە ناو گوڕەپانەوە و ئاکامی ئەو داگیرکاریانە  شکستی ئەمریکا و پووچەڵ بوونەوەی  پیلانەکەی بوو  .

حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی  شکستی  پیلانی ئەمریکایی داعشی  بە هۆی   ئامادە بوونی خێرا و دەس بە جێ و دیاریکەری حاج قاسم  لە گوڕەپان زانی  و فەرموویان لە ڕووبەڕوو بونەوە لە گەڵ تیروریسمی  تەکفیری ، لاوانی عێراقی بە ڕاستی دەڕەوشانەوە  بەڵام  لە پووچەڵکردنی  ئەو پیلانەدا کە  پەیوەندی  بە ژیانی ناوچە  دا بوو  سلێمانی  بە داهێنان و  دلێری و  گیان بەخت کردن و هێزمەندی   ڕوڵێکی بێ وێنەی گێڕا.

سەرپەیڤ