کانونی دوھەم 02, 2025 16:20 Asia/Tehran
  • بەقایی: سەردارانی مەزن دەستناگرن بە سەر وڵاتانی ناسراو لە جوگرافیادا، بەڵکوو دڵان بەدەستێنن

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ساڵڕۆژی شەهیدبوونی سەردار قاسم سلێمانی وتی: سەردارانی گەورە دەست ناگرن بە سەر خاک و وڵاتانی ناسراو لە جوگرافیادا، بەڵکوو ئەوان دڵان بە دەست دێنن، هەر لەبەر ئەو دڵ بە دەستهێنانەشیانە کە ناویان تا هەتایە هەر دەمێنێتەوە.

ئیسماعیل بەقایی ئەمڕۆ لە پەیامێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس نووسی: لە سەردەمێکدا کە شەڕ و جەنگاوەری پشتی بەستووە بە چەک و ڕادەیەکی زۆر بۆمب و هەروەها ئەو هەژمارە زۆرەی کە دەکوژرێ، شەهید سەردار سلێمانی بە سەرداری دڵان ناوبانگی دەرکرد. وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە درێژەی پەیامەکەیدا نووسیویەتی؛ لە ساڵڕۆژی شەهیدبوونی سەردار مەزنی ئیسلام، شانازیی خۆڕاگری، سەربازیی نیشتمان و قارەمانی مەزنی گۆڕەپانی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم  حاج قاسم سلێمانی، بەرز ڕادەگرین یادی ئەو بەڕێزە و هەروەها سڵاو پێشکەشی گیانی هەموو شەهیدانی بەرگری لە ئێران و خۆڕاگری بەرامبەر بە دەسترێژی، تیرۆریزم و داگیرکەری دەکەین.

سەرپەیڤ